ئینگلتەراگرنگترین

ڤیدیۆ؛ نیکۆ گۆنزالێس لە یەکەم یاریی بە درێسی مان سیتی تووشی پێکانێکی قورس بوو

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ گۆنزالێس لە یەکەم یاریی بە درێسی مانچێستەر سیتی تووشی پێکانێکی قورس بوو.

نیکۆ گۆنزالێس یاریزانی نوێی مانچێستەر سیتی کە لە مێرکاتۆی زستانە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ لە پۆرتۆی پۆرتوگاڵییەوە روویکردە ریزەکانی مانچێستەر سیتی، لە یەکەم یاریی بە درێسی یانەکەی لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بەرامبەر لەیتن ئۆریێنت تووشی پێکان بوو.

لە خولەکی 16 نیکۆ گۆنزالێس یاریزانی نوێی مان سیتی تۆپێکی فەوتاند و بووە هۆی گۆڵی یەکەمی لەیتن ئۆریێنت و بەمهۆیەوە تووشی پێکانێکی قورس بوو، یاریگای بەجێهێشت کە یەکەم یاریی بوو بە درێسی یانەکەی ئەنجامی بدات.

نیکۆ گۆنزالێس (23 ساڵان) لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 18 ملیۆن یۆرۆیە و لە دوایین ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان پەیوەندی بە ریزەکان مان سیتییەوە کرد کە پێشتر لە بارسێلۆناوە روویکردبووەوە ریزەکانی یانە پۆرتوگاڵییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button