![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/Roberto_Firmino_Al-Ahli_2023-24_3.jpg.webp)
یاریگا –
بەفەرمی ناوی فیرمینۆ لە لیستی یاریزانانی ئەهلی لە خولی رۆشنی سعوودی سڕایەوە، چیدیکە ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە ناتوانێت لە خولەکە یاریی بکات.
بەفەرمی یانەی ئەهلی سعوودی ناوی رۆبێرتۆ فیرمینۆ هێرشبەری بەڕازیلی لە لیستی یاریزانەکانی بۆ قۆناخی دووەمی خولی رۆشنی سعوودی سڕییەوە، ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە ناتوانێت لە بەشی دووەمی ئەم وەرزە لە خولەکە یاریی بکات، تەنیا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا مافی پۆشینی درێسی یانە سعوودییەکەی هەیە.
یانەی ئەهلی سعوودی بۆ ئەوەی بتوانێت ناوی گالینۆ هێرشبەری بەڕازیلی نوێی یانەکەی لە خولی سعوودی تۆمار بکات کە ئەم زستانە پەیوەندیی بە یانە سەوزپۆشەکە کردووە، ناوی فیرمینۆی لە لیستی یاریزانەکانی لادا.
فیرمینۆی (33 ساڵان) لەم وەرزە لە 17 یاری 5 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە، لە هەر 243 خولەکێک گۆڵێکی کردووە.