ئینگلتەرا

مارێسکا: لە یارییەکەی ئەمشەو خۆم یاریی دەکەم

Yariga App

یاریگا –

ئینزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی، سەبارەت بەو پێکانە زۆرانەی یاریزانەکانی لە هێرشبردندا تووشی بوون کاردانەوەیەکی سەرنجڕاکێشی هەبوو.

شەوی شەممە لە قۆناغی 16ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، چێڵسی لە یاریگای ئامێکس رووبەڕووی برایتۆن دەبێتەوە، بەو هیوایەی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بکات و پارێزگاری لە چانسی بردنەوەی نازناوەکە بکات.

پێکانەکانی مارک گییو و نیکۆلاس جاکسۆن و شکستهێنانی بلوز لە گواستنەوەی زستانە هێرشبەرێکی ناوەڕاست، وایکردووە مارێسکا هیچ بژاردەیەکی هێرشبەری بۆ پێکهاتەی ئەم یارییە نەمێنێت، پێشبینیش دەکرێت کۆل پاڵمەر یان کریستوفر ئێنکۆکۆ کە هیچ کامیان تایبەتمەند نین لە پۆستی هێرشبەری ناوەڕاست، بژاردەی سەرەکی ئەو بن بۆ ئەم یارییە.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکە، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە بژاردەکانی کێیە بۆ پۆستی هێرشبەری بەرامبەر برایتۆن، راهێنەری چێڵسی بە پێکەنینەوە ئاماژەی بە خۆی کرد و گوتی:

خۆم! کریستوفر پێشتر وەک یاریزانی ژمارە 9 یاری کردووە. پاڵمەریش بە هەمان شێوە. یەکێک لەو دوو یاریزانە لە پۆستە یاریی پێدەکەم.

برایتۆن و چێڵسی لە دوایین 19 یاریی کە بەرامبەر یەکتریان ئەنجامداوە لە پێنج یارییدا یەکسان بوون و سێ جاریش برایتن سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و 11 یارییەکەی تریش لە بەرژەوەندی بلوز کۆتایی هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button