ئیسپانیا

کاردانەوەی ڤینیسیوس لە دوای هەواڵی رەتکردنەوەی ئۆفەری ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی ریال مەدرید، وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی بۆ ئەو دەنگۆ سەیرانەی لە چەند کاتژمێری رابردوودا بڵاوبوونەوە دایەوە.

گرێبەستی ئێستای ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ ریال مەدرید تا ساڵی 2027 بەردەوامە، بەڵام میدیاکانی نزیک لە یانەکە پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئیدارەی ریال مەدرید هەوڵدەدات گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ بکات بۆ ئەوەی لە مانەوەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دڵنیابن.

دوێنێ هەندێک لە مێدیا ئیسپانیەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ریال مەدرید پێشنیاری واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێی بۆ ئەو هێرشبەرە کردووە و دانوستانەکانیش لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە، بەڵام ئەو مەرجانەی بلاوگرانا پێشنیاری کردووە بۆ ڤینیسیۆس قبوڵکراو نەبوون، هەروەها داواکارییەکەی بۆ زیادکردنی مووچە لەلایەن بەڕێوەبەرانی یانەکەوە رەتکراوەتەوە.

تەنانەت هەندێک لە مێدیاکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئۆفەرە سەرەتاییەکەی ریال مەدریدی بە تەواوی رەتکردووەتەوە، هەروەها دەنگۆی پەیوەندی کردنی بە خولی رۆشەنی سعودی لە گواستنەوەی هاوینەدا بڵاو بوویەوە.

بەڵام پێدەچێت ڤینیسیۆس زۆر بە خێرایی کاردانەوەی هەبووبێت بەرامبەر بەم بابەتە. هێرشبەرە بەڕازیلییەکە کاتژمێرێک پێش ئێستا وێنەی پڕۆفایلی خۆی لە ئینستاگرام گۆڕیوە و وێنەیەکی بەکارهێناوە کە تیایدا لۆگۆی ریال مەدرید ماچ دەکات بۆ ئەوەی ئارەزووی خۆی بۆ یانەکە نیشان بدات و بیسەلمێنێت کە هیچ نیازێکی نییە سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button