![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/825a3408-46d8-4fd8-9faa-6391fe0a4d63-780x470.webp)
یاریگا –
ریاڵ مەدرید و ئاتلێتیکۆ لە یاریگای بێرنابیۆ بۆ پلەی یەکەمی لالیگا یاریی ده‌كه‌ن، بەهۆی گلەیی له ناوبژیوانان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كتر له نێوان هه‌ردوو یانه دۆخه‌كه ئاڵۆزە.
ئەمشەو کاتژمێر 11:00 به‌كاتی كوردستان له دێربی مه‌درید ریاڵ مەدرید و ئاتلێتیکۆ مه‌درید له سانتیاگۆ یاریی ده‌كه‌ن، یارییەک کە هەمیشە تایبەتە، بەڵام یارییەکەی ئه‌مشه‌و لەوەش زیاترە، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كه له پێناو پێشەنگی ریزبه‌ندی لالیگایه كه جیاوازی نێوانیان ته‌نها یه‌ك خاڵه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كتر له نێوان هه‌ردوو یانه دێربی گه‌رمتر ده‌بێت، یارییه‌كه گرنگی و كاریگه‌ریی تایبه‌تی ده‌بێت، فشاره‌كانیش له‌سه‌ر ناوبژیوان زیاتربوونه ناوبژیوان سۆتۆ گرادۆ یارییه‌كه به‌رێوه‌ده‌بات.
💥 Real Madrid y Atlético protagonizan un derbi de alta tensión
✍️ @manelbru https://t.co/WYUbTFIptI
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 8, 2025
پێگه‌ی مۆندۆدیپهرتیڤۆی ئیسپانی رایگه‌یاندووه، ریال مەدرید دوای یارییان به‌رامبه‌ر ئیسپانیوڵ به‌هۆی لێدان له ئێمباپێ ناوبژیوان به‌رگریكارێكی ئیسپانیوڵی به‌كاتی سور ده‌رنه‌كرد، شاهانه بەدرێژایی هەفتەی رابردوو گلەیی لە ناوبژیوانی یارییەکه دەکرد، تا ئەو رادەیەی نامەیەکیان بۆ فیدراسیۆن و CSD ناردووه و ئەم گلەییانەیان گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها داوای تۆماری ده‌نگی ناوبژیوان و ناوبژیوانی VARییان كردووه.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ریال مه‌درید پێش یارییان به‌رامبه‌ر ئاتلتێكۆ مه‌درید بەردەوام ڤیدیۆی هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوان سۆتۆ گرادۆیان په‌خش كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك فشارێك له‌سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه به‌كاریان هێناوه.
له به‌رامبه‌ردا ئاتلیتكۆ مه‌درید له به‌رامبه‌ر كاره‌كانی ریال مه‌درید بێده‌نگ نه‌بووه، سۆشیال میدیای بەکارهێناوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم فشارەی مەدرید لەسەر ناوبژیوانان دروستی ده‌كات.
ئاتلێتكۆ مه‌درید پێش یارییه له‌به‌رامبه‌ر فشاره‌كانی ناوبژیوان له پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویانه، پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمان بۆ دەستەی ناوبژیوانی و خانەوادە و هاوڕێکانیان رادەگەیەنین، ئەم رۆژانە زۆر سەختن بۆ خانەوادەی تۆپی پێ، بەهیوای بەختێکی باش.
ماوەتەوە بزانین سۆتۆ گرادۆ و دی بورگۆس بینگۆتچیا کە ناوبژیوانی یارییه‌كه و ڤارن کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر بەو هەموو فشارەی ریال مەدرید، پێش یاریی دێربی.