![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/94982217-0-image-a-6_1738954100504.avif)
یاریگا –
باسی رۆیشتنی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی لە ریال مەدرید لە هەموو کاتێک جیددیترە.
ڤینیسیۆس لە وەرزەکانی رابردوو ئەستێرەی یەکەمی ریال مەدرید بووە، ئاستە درەوشاوەکەی وایکردووە تیپەکە سەرکەوتنی گرنگ لە زۆرێک لە پاڵەوانێتییەکان و نازناوی جۆراوجۆردا بەدەستبهێنێت.
بەڕێوەبەران و هاندەرانی ریال مەدرید هەمیشە لە زۆر بۆنەدا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەو یاریزانە دەربڕیوە، هەروەها هێرشبەرەکەش چەندین جار باسی خۆشەویستی خۆی بۆ ریال مەدرید و ئاسوودە بوونی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کردووە.
بەڵام لە گواستنەوەی هاوینەی ساڵی داهاتوودا، دەنگۆی زۆر هەیە لەسەر ئەگەری جێهێشتنی ئەستێرە بەرازیلییەکە لە ریال مەدرید، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئۆفەرە وەسوەسەئامێزەکەی سعودییەکانەوە.
سەرچاوە نزیکەکانی ریال مەدرید پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە بەڕێوەبەرانی یانەکە بە هیچ شێوەیەک رێگری لە رۆیشتنی هیچ یاریزانێک ناکەن کە ئارەزووی جێهێشتنی یانەکەیانی هەبێت، ئێستاش رادیۆ مۆنتی کارلۆ ئاشکرای کردووە کە بەڕێوەبەرانی ریال مەدریدیش بژاردەی پەسەندکراوی خۆیان لە ئەگەری رۆیشتنی ڤینیسیۆس هەڵبژاردووە.
🚨💣 BREAKING! Real Madrid are targeting William Saliba as an absolute PRIORITY!
Privately, it is expected that he will become the most expensive defender in history if he leaves Arsenal.
(Source: @RMCsport) pic.twitter.com/iojSxPMUkr
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) February 6, 2025
دەگوترێت ریال مەدرید بە وردی چاودێری دۆخی ویلیام سالیبا ئەستێرەی فەڕەنسی ئارسیناڵ دەکات و ئەگەر ڤینی بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی بدات، ئەوا لە داهاتی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بۆ گواستنەوەی سالیبا هەنگاو دەنێن و گەر ئارسیناڵ جێبهێڵێت دەبێتە گرانترین بەرگریکار لە مێژووی تۆپی پێ.
ئەو ئۆفەرەی سعوودیەکان پێشکەشی ڤینیسیۆس دەکەن بە نزیکەی یەک ملیار یۆرۆ بۆ ماوەی چوار وەرز مەزەندە دەکرێت کە بە بڕە پارەیەکی فەلەکی دادەنرێت. هەروەها ئامادەن بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ وەکوو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هێرشبەرەکە پێشکەشی ریال مەدرید بکەن.