![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/IMG_4808-780x470.jpeg)
یاریگا –
پێدری، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات ئاشكرایكرد كە لە ناو یانەكەدا خەون بە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگەوە دەبینن.
پێدری لە چاوپێكەوتنێكدا كە رۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە گوتی:
Pedri had himself and Rapha in his Fantasy League team 😂 pic.twitter.com/HHDfWrtvv6
— FC Barcelona (@FCBarcelona) February 8, 2025
كاتێک گەیشتمە ئێرە چاوەڕێم ئەوەم نەدەكرد تاوەكو ساڵی 2030 لە یانەكەدا بمێنمەوە.
تاوەكو ئێستا ئەمە باشترین وەرزی منە لەگەڵ بارسێلۆنا، بەڵام ئەوە دەبێت لەگەڵ بردنەوەی نازناوەكاندا بێت.
بە مانچێستەر سیتی سەرسامم، هەروەها لە دوای ئینێستا سەرسامی كێڤن دی برۆینم، باشترین یاریزان كە درێسم لەگەڵدا گۆڕیبێتەوە لوكا مۆدریچە.
باشترین سات و یاریی بارسێلۆنا ریمۆنتاداكەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان بوو.
خەون بە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگەوە دەبینین، راستە لە ساڵانی رابردوودا شتەكە ئاڵۆز بوو، لە یارییە گەورەكاندا ئاستی باشمان پێشكەش نەدەكرد، هەر بۆیە بردنەوەمان بەدەستنەدەهێنا. پێموایە ئەمساڵ تەواو پێچەوانەیە، لە یارییە گەورەكاندا هێزی خۆمان نیشانداوە، ئاستێكی باش پێشكەش دەكەین و كۆنترۆڵی یارییەكە دەكەین و دەیبەینەوە.
لەم وەرزەدا پێدری لە 34 یارییدا بەشداری كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.