ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

لیڤەرپوول ناوی گەوهەرەکەی لە چامپیۆنزلیگ زیاد دەکات

سڵۆت چاوی لە تواناکانی ئەستێرە ئینگلیزییەکەیە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول ناوی ریۆ نومۆها لە لیستی یارییەکانی داهاتووی چامپیۆنزلیگ زیادکرد.

یاریزانی 16 ساڵان، بەهۆی تەواونەکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی لە چێڵسییەوە، ناوی لە قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ زیادنەکرا و نەیتوانی بەشداری هیچ یارییەک بکات.

بەگوێرەی یاساکانی چامپیۆنزلیگ، هەر یانەیەک دەتوانێت بۆ قۆناخەکانی دواتر، سێ گۆڕانکاری لە لیستی یاریزاناندا بکات و لیڤەرپوول دەستبەجێ ناوی نومۆها زیادکرد.

یاریزانی ئینگلیزی شوێنی تۆم هیڵ دەگرێتەوە، کە لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوو، پەیوەندی بە هارۆگەیت تاون کرد.

نومۆها لە تەمەنی 16 ساڵ و 135 رۆژدا، بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی لیڤەرپوول بەشداری لە یارییەکەدا کردبێت، کاتێک لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا رووبەڕووی ئاکرینتن تاون بووەوە.

هەر یانەیەکی چامپیۆنزلیگ دوو لیستی یاریزانانی هەیە؛ لیستی A و لیستی B. لیستی A یاریزانە سەرەکییەکانی تێدا و لیستی B تەنیا بۆ ئەو یاریزانانەیە کە ژێر 20 ساڵان و بۆ دەبێ ئەو یاریزانانە بۆ. ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ یارییان بۆ یانەکە کردبێت.

لیڤەرپوول لە قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا، لە کۆی هەشت یاریی، حەوت یاریی بردەوە و پێشەنگی پاڵەوانیەتییەکە بوو. 21ی ئەم مانگە رکابەری قۆناخی 16ی یەکلاییدەبێتەوە. بەگوێرەی تیروپشکبێت، بە ئەگەرێکی زۆر، لیڤەرپوول رووبەڕووی پاریس سانجێرمان، بێنفیکا یان مۆناکۆ دەبێتەوە و یاریی گەڕانەوەی قۆناخەکە، لە ئانفیڵد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button