ئەوروپائینگلتەراوەرزشەکانی تر

مۆرینیۆ دەیەوێت دوو ئەرکی گرنگ بە ئیڕاهیمۆڤیچ بسپێرێت

Screen Shot 2017-08-17 at 2.24.43 PM

یاریگا
جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان چاوەڕێی چاکبوونەوەی زلاتان ئیبڕاهیمۆڤیچی هێرشبەری یانەکەی دەکاتەوە و بڕیارە لەگەڵ گەڕانەوەی سوڵتان ئیبڕا دوو ئەرکی گرنگی پێ ڕابسپێرێت.

ڕۆژنامەی (ئندیبندت)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە کە مۆرینیۆ لەگەڵ چاکبوونەوەی تەواوی ئیبڕا گرێبەستێکی کورتی لەگەڵ واژۆ دەکات تاکو یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو بکات لە هەمان کاتیشدا دەیەوێت دوای تەواو بوونی ئەم وەزرە وەک یاریدەدەری خۆی کاری ڕاهێنانی پێ ڕابسپێرێت، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە مۆرینیۆ کەسایەتی ئیبڕای زۆر بە دڵە بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەری ئیجابی بەسەر یاریزانە لاوەکانی یانەی شەیتانە سووەرکان هەبێت و ڕێنماییان بکات.

ئاشکرایە کە ئیبڕا تەمەنی 35 ساڵ دەبێت و پار ساڵ لە یاری ئاندەرلختی بەلجیکی تووشی پێکانی سەخت هات و چاوەڕێ دەکرێت، دوای نیوەی یەکەمی پرێمەر لیگ بۆ یاریگاکان بگەڕێتەوە و جارێکی دیکە درێسی سووری مان یۆنایتد بپۆشێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close