![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/barcc-780x470.jpg)
یاریگا-
بارسێلۆنا لە جێگیرکردنی گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە یەکلانابێتەوە، بە پێی دواین هەواڵەکان چێزینی جێگای خۆی لە دڵی هانزی فلیک قایمتر کردووە.
تۆنی خوانمارتی رۆژنامەنوس باس لەوەدەکات چەند رۆژێک پێش ئێستا، گفتوگۆیەکی توند لەنێوان هانزی فلیکی راهێنەر و پینای گۆڵپارێز دروست بووە، بەپێی ئەو سەرچاوە ئەمە چیرۆکی گفتۆگۆکەی نێوانیان بووە:
– پینا بە هانزی فلیکی وتووە، هۆکار چیە بەم دواییانە پشت بە چێزینی دەبەستی.؟
+ هانزی فلیک لە وەڵامدا باسی لە دواکەوتنەکەی پینا کردووە لە مەشقەکانی یارییەکەی بەرامبەر بیلباو لە پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.
– پینا دانی بەوەدا ناوە گرنگی بە کات بدات، بەڵام فلیک هەستی کردووە پینا بە ئەندازەی پێویست گوێ بۆ تێبینیەکان ناگرێت، بەتایبەت کاتێک ویستویەتی باسی هەندێک رووداوی دیکەی ئەم وەرزەی بۆ بکات.!
+ هانزی فلیک بە گۆڵپارێزەکەی وتووە خۆت لەگەڵ بارودۆخەکە رابێنە، پینا بە دڵتەنگی شوێنەکەی بەجێهێشتووە، هەستی بەوە کردووە دەبێت زۆر خۆی ماندوو بکات تاوەکو جارێکی دیکە بتوانێت لە بارسیلۆنا یاری بکات.