ئیسپانیاگرنگترین

🎥 | سێ ئەستێرەی ریال مەدرید گەڕانەوە مەشقەکان

هەفتە یەکلاکەرەوەکە

Yariga App

یاریگا –

بەر لە دوو یاریی یەکلاکەرەوە، ریال مەدرید تواناکانی سێ ئەستێرەی بۆ دەگەڕێتەوە.

سبەی شەممە لە یارییەکانی گەڕی 23ـی لالیگا ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدریدی رکابەری دەکات.

ئەمڕۆ ریال مەدرید مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکەی سبەی دەستپێکرد. هەریەکە لە ئێدواردۆ کاماڤینگا، کیلیان ئێمباپێ و جود بێڵینگهام گەڕانەوە مەشقە بەکۆمەڵەکان و بۆ دێربی مەدرید ئامادەن.

کاماڤینگا بەهۆی پێکان ماوەیەکە دابڕابوو. ئێمباپێش لە دوایین مەشقەکانی یانەکە هەستی بە کەمێک ئازارکرد و بەشداری یارییەکەی لێگانێسی نەکرد. جود بێڵینگهامیش پشووی وەرگرتبوو بە هەمان شێوەی کیلیان لە یاریی رابردوو ئامادە نەبوو.

ئەم هەفتەیە بۆ مەدریدییەکان یەکلاکەرەوە دەبێت. جیا لە دێربی مەدرید، سێشەممە لە یاریی چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ دەبنە میوانی مانچێستەر سیتی و گەڕانەوەی ئەو سێ یاریزانە هەواڵێکی خۆشە بۆ تیپەکە.

هاوکات جیا لەو سێ یاریزانە، ئەمڕۆ ئێدێر میلیتاوی بەڕازیلی بەتەنیا مەشقی بە تۆپەوە کردووە و ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button