ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەک دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێ بكاتەوە

Yariga App

یاریگا

یەكێک لە ئەستێرەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، لوكا مۆدریچ دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە نوێ بكاتەوە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، تاوەكو ئێستا هیچ گفتۆگۆیەك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لوكا مۆدریچ نەكراوە، هەردوولا رێككەوتوون لەسەر دواخستنی گفتوگۆی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ كۆتایی وەرز.

ئاماژە بەوەشكراوە، لۆكیتا دەیەوێت بۆ وەرزێكی دیكەش لە مەدرید بمێنێتەوە و یاریزانەكە دەیەوێت بەشداری یارییەكانی جامی جیهانی 2026 بكات.

ئەوەشخراوەتە روو، مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید دڵخۆشە و ئامادەیە لە %200ی خۆی لەو دەرفەتانەی پێی دەدرێت پێشكەش بكات.

مۆدریچ لە هاوینی ساڵی 2012 لە ریزەكانی تۆتنهامەوە بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button