ئیسپانیا

کاپتنێکی لالیگا تووشی شێرپەنجە بوو

Yariga App

کیریان رۆدریگێز کاپتنی یانەی لاس پاڵماسی ئیسپانی رایگەیاند سەرلەنوێ تووشی شێرپەنجە هاتووەتەوە.

پێشتر لە 2022 ئەو یاریزانە تووشی نەخۆشییەکە کوشندەکە هاتبوو وە زۆربەی وەرزی بەهۆیەوە لەدەستدا، بەڵام سەرەنجام توانی تێیپەڕێنێت. تاوەکو راگەیەندرا جارێکیتر نەخۆشییەکەی سەریهەڵداوەتەوە.

کیریان پێویستی بە چارەسەری کیمیایی هەیە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە تۆپی پێ دووردەکەوێتەوە.

دوای هەواڵەکە، کیریانی 28 ساڵ شەپۆڵێک لە پشتیوانی و پەیامی ئومێدبەخشی پێگەیشت لەلایەن یانەکانی ئیسپانیاوە، لە سەروویان یانەکانی ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا، ئەتلەتیکۆ.

Image

ناوبراو ناسنامەی ئیسپانییە و کاروانی پیشەگەری هەر لەگەڵ لاس پاڵماس دەست پێکردووە لە 2014دا. دواتر لە 2019دا بەرزکرایەوە بۆ تیمی یەکەمی یانەکە و پاشانیش بووە کاپتنیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button