ئینگلتەرا

ئارتێتا باسی هۆکاری دۆڕانەکەیان دەکات بەرامبەر نیوکاسڵ

Yariga App

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسناڵ پێی وایە هۆکاری شکستەکەیان بەهۆی ماندوێتی یاریزانەکانییەوە بووە.

ئارسناڵ لە هەردوو یاری چوون و هاتن بە ئەنجامی 4-0 دۆڕا بە نیوکاسڵ و هەلی گەیشتن بە یاری کۆتایی لەدەستدا.

تیمەکەی ئارتێتا لە کۆتا 41 رۆژەدا 12 یاری ئەنجامداوە، بە رێژەی 3.4 رۆژ بۆ هەر یارییەک.

ئارتێتا دوای یارییەکە وتی

دەمانزانی یارییەکی زەحمەت دەبێت بەڵام ئومێدێکی زۆرمان هەبوو کە بتوانین ئەنجامی یاری چوون ئاوەژوو بکەینەوە. پێم وایە دۆڕانێکی بە ئازار دەبێت و کاتی ئەوەیە زوو لەبیری بکەین. ئێمە زۆر ماندووبوین هەم لەرووی جەستەیی و هەروەها دەروونییەوە و ئەمە راستییەکەیە

نیوکاسڵ بەو بردنەوەیە نزیک بووەتەوە لە یەکەم ناسناوی فەرمی یانەکە لە کۆتا 56 ساڵی رابردوو. ئارسناڵیش هیوایەکی ئەوتۆی نیە لە پریمەرلیگ و لە خولی پاڵەوانەکانیش گەیشتووەتە قۆناغی داهاتوو بەشێوەیەکی راستەوخۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button