![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/GettyImages-2197854740-1-1024x683-1-780x470.webp)
یاریگا –
دوای گابریێل خیسوس و بوکایۆ ساکا ئەمجارەیان گابریێل مارتینێل تووشی پێکان بوو، ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە دوایین یاریی یانەکەی یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.
گابریێل مارتینێلی لە یاریی ئارسیناڵ و نیوکاسڵ یونایتد لە پێش کۆتایی جامی کاراباو لە رانی تووشی پێکان بوو، یارییەکەی پێ تەواو نەکرا، لەکاتێکدا ساکا و خیوسسیش بەهۆی پێکانەوە لە یانەکەیان دابڕاون.
میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ دوای یارییەکە لەبارەی پێکانەکەی مارتینێلی گوتی :’ئەو لە یارییەکە هەستی بە شتێک کرد، وابزانم لە رانی تووشی کرژبوونی ماسوڵکەکانی بووە و ئاسوودە نەبوو، نەیدەتوانی بەردەوام بێت لە یارییەکە، پێویستە بەیانی پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەی دەستنیشان بکرێت’.
وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە پشکنینی تیشکی موگناتیسی بۆ مارتینێلی بکرێت بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەی دەستنیشان بکرێت، کە ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە بەلایەنی کەم لەوانەیە بۆ یاریی شەممە بەرامبەر لیێەستەر سیتی لە پرێمەرلیگ بەردەست نەبێت.
هاندەرانی ئارسیناڵ دوای پێکانەکەی مارتینێلی رەخنەی توندیان لە بەرپرسانی یانەکەیان گرت، لە مێرکاتۆی زستانە هیچ هێرشبەرێکیان نەگواستەوە ریزەکانیان، لەکاتێکدا دوو هێرشبەری یانەکە تووشی پێکان بوون و یانەکە لە هێلی پێشەوە کێشەی هەیە.