ئینگلتەراگرنگترین

له‌ پڕێمه‌رلیگ ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی بكات سزا ده‌درێت

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵته‌را بەنیازە سزا به‌سه‌ر هه‌ر یاریزانێك بسه‌پێنێت كه‌ ئاهەنگی گاڵتەجاڕانە ده‌کات، ده‌بێت له‌ سنووری رێگەپێدراوی ئاهەنگگێڕان تێنه‌په‌رێنیت.

ئەم بیرۆكه‌یه‌ دوای ئەوە دێت کە یەکشەممەی رابردوو له‌ پڕێمه‌رلیگ مایڵز لویس سکێلی یاریزانی یانەی ئارسیناڵ لاسایی ئاهەنگگێڕانەکەی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتی نەرویجی کردەوە، دوای ئەوەی گۆڵی سێیەمی گه‌نه‌رزی به‌رامبه‌ر سیتی كرد و یارییه‌كه‌یان 5-1 برده‌وه‌.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاهەنگەکەی سکێلی لە وەڵامی گاڵتەجاڕی یاریزانه‌ نەرویجییەکە بووە، كه‌ ساڵی رابردوو لە کۆتایی یاریی گەڕانەوەی نێوان كه‌ (2-2) لە یاریگای ئیتیحاد به‌رێوه‌چوو هالاند سوكایه‌تی به‌ ئارسیناڵ كردبوو وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م تیپه‌ ناناسێت.

دوایی كۆتایی هاتنی یاریی نێوان ئارسیناڵ و سیتی راستەوخۆ ، ئەکاونتی فەرمی ئارسیناڵ له‌ پلاتفۆرمی ئێکس وێنەیەی ئاهەنگ گیرانه‌كه‌ی لویس سکێلی بڵاوکردەوە و نووسیبوی، ئەم تیپەیه‌.

دواتر بابەتەکە گەشەی کرد و بوو بە شەڕێکی راستەوخۆی نێوان ئەو دوو یانه‌یه‌، بەتایبەتی دوای ئەوەی باوکی هالاند له‌ سوشیاڵ مێدیا وەڵامی گاڵتەجاڕییه‌كه‌ی ئارسیناڵی دایەوە.

ئەلفی هالاند کە لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2003 یاری بۆ مانچێستەر سیتی کردووە، گاڵته‌ی به‌ ئارسیناڵ كردووه‌ نووسیوتی، نازناوەکانی ئارسیناڵ؟؟ ئەمە ئەو تیپەیە کە هەموو شتێک دەباتەوە، به‌ پێكه‌نیه‌وه‌، نەخێر.

ماڵپەڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵته‌را بیر لەوە دەکاتەوە سزا بەسەر ئەو ئاهەنگانەدا بسەپێنێت کە سنووری رێگەپێدراو تێدەپەڕێنن و بە هێرش كردن یان ئیستفزازی بۆ هاندەران و یاریزانان دادەنرێت.

تۆنی سکۆڵز، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری تۆپی پێی پرێمەرلیگ راگه‌یاند، ده‌بێت هاوسەنگی له‌ ئاهه‌نگگێران هه‌بێت ، هەموومان زۆر حه‌زده‌كه‌ین ئاهەنگگێرانی گۆڵ كردن ببینین، هەندێک ئاهەنگەکان کۆمیدی و سه‌رنجراكێشن، بەڵام هێڵێک هەیە کە نابێت ببڕدرێت، ئەگەر ئاهەنگەکان بگۆڕدرێن بۆ گاڵتەکردن یان رەخنە، ئەوا دەبێت رووبه‌رووی ببینه‌وه‌، سزا بۆ ئه‌وانه‌ داده‌نرێت كه‌ گاڵته‌جاری ده‌كه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button