یاریگا
شەوی رابردوو لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ریال مەدرید بووە میوانی لێگانێس و 3-2 یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی جامەکە.
سەرەڕای خراپی بارودۆخی ریال مەدرید لە یارییەکە و بەدەستهێنانی بردنەوەیەکی زەحمەت لە کۆتا خولەکدا، پەیوەندی نێوان دوو ئەستێرەی یانەکەش تێکچوو.
پێنج خولەک بەر لە کۆتایی یارییەکە و لەوکاتەی لێدانێکی کۆڕنەر بۆ لێگانێس هەژمارکرا، لوکا مۆدریچ داوا لە ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات بۆ یارمەتیدانیان بگەڕێتەوە و بەرگری بکات. بەڵام ڤینی دەنگ بەسەر لوکدا بەرزدەکاتەوە و دەبێت بە دەمەقاڵێیان.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🎥
هذا ماحدث بين مودريتش وفينيسيوس !
مودريتش يطالبه بالعودة والمساعدة في الدفاع وفينيسيوس يرد على لوكا !
— محمود مجيد (@MMajeedX) February 6, 2025
هەر لەوکاتەدا فێدێریکۆ ڤالڤێردی کاردانەوەیەکی ڤینیسیۆسی بەدڵ نابێت و داوا لە ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەکای رێز لە مۆدریچ بگرێت.
پاش یارییەکە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکەش باسی رووداوەکەی کرد و پاڵپشتی لوکا مۆدریچی کرد و لە هەڵسوکەوتەکەی ڤینی نیگەرانبوو.
بەتەواوی نازانم چی روویدا، بەڵام ئەگەر مۆدریچ شتێک بڵێت بەدڵناییەوە راست دەکات و لەگەڵیدا هاوڕام، پێویستە رێز لە مۆدریچ بگیرێت.
هەروەها پاش یارییەکە لوکا مۆدریچ لەکاتی واژۆکردن بۆ هاندەران باسی رووداوەکە دەکات و بەڕووداوێکی ئاسایی لەقەڵەمی دەدات.
پەیوەندیم لەگەڵ ڤینی؟ ئەو شتانە لە تۆپی پێدا هەر روودەدەن. شتانێک دەبینیت کە نابێت بیانبینیت.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨
مودريتش: "علاقتي مع فيني؟ هذه امور طبيعية تحدث في كرة القدم وعلى الملعب. هناك يمكنك رؤية اي شيء."pic.twitter.com/9Ko1xNz5Xi
— Abdulhadi (@AHADI4) February 5, 2025
ڤینیسیۆس جونیۆر بەم دواییە هەڵسوکەوتی بەتەواوی گۆڕاوە، لە یاریی رابردووی یانەکەش بەرامبەر ئیسپانیۆل چووە لای کارلۆ ئانچێلۆتی و گلەیی لە هاوڕێکانی کرد کە گوایە پاسی پێ نادەن.
هەڵسوکەوتە نامۆکانی جونیۆر هاندەرانی ریال مەدریدی نیگەرانکردووە و لەوبڕوایەدان ڤینی ئەوەندەی بە بابەتی لاوەکی سەرقاڵە سەرنجی لەسەر یارییەکە نییە و ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی.