یاریگا –
پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان، گازی باکوور سێ یاریزانی کوردی گواستەوە ریزەکانی.
بۆ تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی لە خولی نایابی عێراق، بە راهێنەرایەتی رەوەند عەبدولخالق گازی باکوور سێ یاریزانی دیکەی گواستەوە ریزەکانی، بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا هەریەک لە عەبدوڵا ئەمیر یاریزانی پیشەسازی و بیلال ساڵح لە شێروانە و محەمەد حەمید لە رزگاری دوایین گرێبەستی گازی باکوور بوون پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان.
پێشووتریش لە سەر داوای راهێنەر گازی باکوور حەفت یاریزانی لە گواستنەوەی زستانە هێناوەتە ریزەکانی، هەریەک لە توانا ئەمیر لە پێشمەرگەی هەولێر و کۆسرەت بایز لە دیالا و محەمەد شێرزاد و ئەحمەد سەڵاح لە هەندرێن و هەنگاو محەمەد لە نەورۆز و کارزان سابیر لە هەولێر و ویسام سەعدون لە نەفتی میسان گرێبەستیان لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە.
بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە 14 یارییدا نوێنەرەکەی کەرکوک لە خولی نایابی عێراق لە ریزبەندی 17ـەی خولەکە دێت.