یاریگا –
لەگەڵ بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتییەکان، بەتایبەتی ئانتۆنی کۆنتی راهێنەر، لە ناچالاکی یانەی ناپۆلی لە مێرکاتۆی زستانەدا، بەرپرسانی ئەو یانەیە ناچاربوون روونکردنەوە بدەن.
ناپۆلی لە ماوەی دوو مێرکاتۆی لەدوای یەک دوو ئەستێرەی خۆی ناردە دەرەوە. ڤیکتۆر ئۆسیمین و خڤیچا کڤاراتسخێلیا. ئەوەش وایکرد کۆنتی راهێنەر نیگەرانی پیشان بدات لە ستراتیژیەکانی ناپۆلی. بەتایبەت کە نەیانتوانی بۆ شوێنگرەوەیان هیچ یاریزانێکی دڵخوازی راهێنەرە ئیتاڵیەکە بگوازنەوە. کە هەریەکە لە کەریم ئادیێیمی لە دۆرتموند و ئالێخاندرۆ گارناچۆ بوون بۆ شوێنگرەوەی کڤارا.
بەگوێرەی نوێترین لێدوان لە جیۆڤانی مانای بەڕێوبەری ناپۆلی، زۆریی مووچەی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە لەمپەر بووە بۆ گواستنەوەی.
بەڕاستی ئێمە ئۆفەرێکی گرنگمان دا بە مان یونایتد بۆ گارناچۆ. ئەو یاریزانەمان زۆر دەویست. بەڵام لەسەر مەرجە کەسییەکانی خودی خۆی نەگەیشتینە رێککەوتن. ئەو داوای مووچەیەکی زۆری دەکرد بۆ جێهشتنی مانچێستەر لە مێرکاتۆی زستانەدا. باکە تۆ لە ژووری جلگۆڕین مووچەی هەموو یاریزانەکان شتێکی ناوەندیە و یاریزانێکی لاو بهێنم بە مووچەیەکی بەرزەوە، ئەوە کارێکی راست نییە بە نیسبەت ئەو یاریزانانەی لەم یانەیە کاری گرنگ ئەنجامدەدەن.
لە زانیارییەکانی مێدیا ئینگلیزیەکاندا ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە ناپۆلی زۆر نزیکبووە لە یەکلاکردنەوەی یاریزانە 19 ساڵانەکە بۆ ریزەکانی بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند، بەڵام مەرجە کەسییەکان و خواستی گارناچۆ شکستی بە پرۆسەکە هێنابوو.
بۆ زانین، مووچەی گارناچۆ یەکێکە لە کەمترینەکان لە مان یونایتد و هەفتانەکەی 50 هەزار پاوەندە. لەکاتێکدا بەرزتزین مووچەی ئێستای یاریزانانی ناپۆلی رومێلو لوکاکو وەریدەگرێت و هەفتانەکەی نزیکەی 148 هەزار یۆرۆیە.
🚨🇦🇷 Napoli director Manna: “We made an important bid to Manchester United for Garnacho. We really wanted him”.
“We weren’t able to agree on personal terms with Alejandro, he requested an important salary to leave in January and we must respect our players”. pic.twitter.com/kowTaKYFQ7
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 5, 2025