بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترین

دیارترین گرێبەستی یانەکان؛ دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق داخرا

نەورۆز لەسەر ئاستی یانەکانی کوردستان زۆرترین گرێبەستی کرد

Yariga App

یاریگا –

دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بەفەرمی لە عێراق داخرا.

بەفەرمی لەسەر ئاستی خولەکانی عێراق دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان داخرا، کە رۆژی 5ـی یەنایەر/کانوونی دووەم دەرگای مێرکاتۆی ئەم زستانە کرایەوە و ئەمڕۆ 5ـی فێبرایەر/شوبات کۆتایی بە وادەی گواستنەوەی یاریزانان هات.

لە دوایین رۆژی مێرکاتۆی زستانە هیچ سوپڕایزێکی گەورە رووی نەدا، لە دوایین کاتژمێرەکان محەمەد موحسین ناوەڕاستکاری پێشووی هەولێر پەیوەندی بە ریزەکانی دیالا کرد، رێوان ئەمین لە شوڕتە مایەوە و سێ یاریزانە کوردەکەی قوە جەوییەش لەو یانەیە بەردەوام دەبن.

نەورۆز زۆرترین گرێبەستی کرد و زۆرترین یاریزانیشی بەڕێکرد

نەورۆز بەراورد بە سێ یانەکەی دیکەی کوردستان لە مێرکاتۆی ئەم زستانە زۆرترین یاریزانی نوێی بردە ریزەکانی، 14 یاریزانی نوێی بردە ریزەکانی و دەستبەرداری 14 یاریزانیشی بوو، بەڵام لەکۆتاییدا کلاودیۆ ماڕادۆنا هێرشبەری بەڕازیلی لە یانەکە مایەوە.

نەورۆز لەم زستانە گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی پیشەگەر واژۆ کرد و چەند یاریزانێکی پیشەگەریشی لە یانەکەی بەڕێکرد، هەریەکە لە عەلائەدین دریدی بەرگریکاری توونسی، گاسۆچ پانۆم کاپتنی هەڵبژاردەی ئەسیوپیا، محەمەد زریقات بەرگریکاری ئوردنی، ندیفرێکی ئیفیۆنگ هێرشبەری نایجیری و وائیل بن عوسمان بەرگریکاری توونسی بردە ریزەکانی، ژیار گۆڤەند یاریزانی کوردی یانەی کارەباشی گواستەوە ریزەکانی.

لە مێرکاتۆی ئەم زستانە هەولێر گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی نوێ واژۆکرد، زاخۆ شەش یاریزانی نوێی بردە ریزەکانی و دهۆکیش چوار یاریزانی گواستەوە کە ئیبراهیم غازی هێرشبەری کوردی یانەی زەوڕا یەکێک بوو لەو گرێبەستانە.

خولی ئەستێرەکانی عێراق؛ تەواوی گواستنەوەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی ئەم زستانە

جموجۆڵەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باکوور لە مێرکاتۆی ئەم زستانە

دوو نوێنەرەکەی کوردستان (گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی) لە مێرکاتۆی ئەم زستانە چەند یاریزانێکی کوردیان بردە ریزەکانیان، بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێراق ریزەکانیان تۆکمەتر کردووە.

گازی باکوور بە راهێنەرایەتی رەوەند عەبدولخاڵق گرێبەستی لەگەڵ هەریەکە لە کۆسرەت بایز و محەمەد حەمید و بیلال ساڵح واژۆ کردووە، بەڵام لەوانەیە دوو یاریزانەکەی شێروانە و رزگاری درەنگتر پەیوەندی بەو یانەیەی کەرکووکەوە بکەن.

پێشمەرگەی سلێمانی لەم زستانە ئیسماعیل ئەحمەد یاریزانی لاوی نەورۆز، دانا کامەران هێرشبەری هەولێری بردە ریزەکانی.

No photo description available.

گەرمە لە میرکاتۆی ئەم زستانە دەستکراوەترین و چالاکترین یانەی عێراق بوو

لە مێرکاتۆی ئەم زستانە یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق چەندان یاریزانی پیشەگەریان گواستەوە ریزەکانیان، نەورۆز گرێبەستی لەگەڵ کاپتنی ئەسیوپیا واژۆ کرد، هەولێر رێبین سولاقا بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراقی بردە ریزەکانی، زاخۆش دوو یاریزانی پیشەگەری هەڵبژاردەی عێراقی بردە ریزەکانی.

لەم زستانە چوار یاریزانی تاراوگەنشینی هەڵبژاردەی عێراق گەڕانەوە عێراق، ژیلوان حەمەد، ئالان محێدین و ئەحمەد یاسین یاریزانانی کوردی هەڵبژاردەکە گەڕانەوە خولی عێراقی، رێبین سولاقاش کە بە رەسەن خەڵکی عەنکاوەیە، گەڕایەوە زێدی باب و باپیرانی و لە هەولێر یاریی دەکات.

یاریزانە کوردەکانی قوە جەوییە دوای مقۆ مقۆیەکی زۆر دواجار لە یانەکەەیان مانەوە، هیران ئازاد و حەمە ئیتۆ و عەلی شاخەوان تا هاوینی داهاتوو لە ریزی قوە جەوییە دەمێننەوە، لەکاتێکدا ئەو سێ یاریزانە کوردە لە مێرکاتۆی ئەم زستانە زۆرترین دەنگۆ لەبارەی رۆیشتنیان لە یانەکەی بەغدا هەبوو.

لەسەر ئاستی یانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، یانەی گەرمە زۆرترین گرێبەستی واژۆ کرد، گەرچی نەیتوانی لوئەی عانی لە تەڵەبەوە بە گرێبەستێکی پێوانەیی بباتە ریزەکانی، بەڵام لە دوایین کاتژمێرەکان گرێبەستی لەگەڵ ریچارد گاساکا هێرشبەری ئۆگەندی واژۆکرد.

گەرمە کە یەکەم وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات، گرێبەستی لەگەڵ یوسف ئۆمارۆ یاریزانی نەیجەری، عەلی مەهدی یاریزانی تەڵەبەموئمەل عەبدولڕەزا یاریزانی ئیستیقلال خوزستان، موتنەزڕ عەبدولئەمیر یاریزانی زەوڕا واژۆکرد.

دیارترین گرێبەستەکان لەسەر ئاستی یانە گەورەکانی عێراق

ژیلوان حەمەد – زاخۆ

ئەحمەد یاسین – زاخۆ

ئالان محێدین – گەرمە

رێبین سولاقا – هەولێر

ئیبراهیم تۆمیوا – زەوڕا

مونزر عەلەوی – زەوڕا

عەلی حوسنی – زەوڕا

محەمەد زریقات – نەورۆز

کاسوچ پانۆم – نەورۆز

عوسام سوبحی – قوە جەوییە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button