ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک گۆڵپارێزی یەکەمی تیمەکەی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک بڕیارێکی قورسی دا و بەفەرمی گۆڵپارێزی یەکەمی تیمەکەی دەستنیشانکرد.

پێش هاتنی ڤۆیچێخ چێزنی لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بەخۆڕایی کە پێشتر وازهێنانیشی لە تۆپی پێ راگەیاندبوو، ئیناکی پێنا بژاردەی یەکەمی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بوو.

بەڵام وادیارە دوای تەنها لە سێ مانگ لە یاریکردنی بە درێسی کەتەلۆنیەکانەوە، گۆڵپارێزە پۆڵەندیەکە بووەتە جێی ڕەزامەندی فلیک. بەجۆرێک، لە نوێترین لێدوانیدا پێش یارییەکەی سبەی شەویان لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ڤالێنسیا، وتی

ئێستا چێزنی بژاردەی سەرەکییمان بۆ گۆڵچێتی. ئەوە یەکلابووەتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرەکەی بلاوگرانا وتی

ئەوە تەنها پەیوەست نیە بە بابەتی چێزنی و ئیناکی، بەڵکوو بە هەموو تیمەکەوە پەیوەستە. ئێمە هەمیشە بڕیارگەلێک دەدەین کە باشترین بێ بۆ بەرژوەندی یانەکە. ئەوەش ئەو شێوازەیە کە دەمەوێ جێبەجێی بکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button