سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئامانجی داهاتووی بارسێلۆنا ئاشکرادەکات
یاریگا –
بارسێلۆنا لە یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی ئامانجی خۆی دۆزیوەتەوە و دەیەوێ لە گواستنەوەکانی هاویندا لێی بچێتەپێشەوە.
بارسا بۆ بەرگر و باڵی راست دەیەوێ جگە لە ژووڵ کۆندێ، یاریزانێکی دیکەی ئاستبەرزی لەو پێگەیەدا هەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی موندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانە کەتەلۆنیەکە دانیێل مونۆزی لە یانەی کریستاڵ پاڵاس دەستنیشانکردووە و دەیەوێ تواناکانی بگوازێتەوە بۆ بارسا.
ئەو سەرچاوەیە نرخی بەگریکارەکەشی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات تێچووەکەی 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
هاوکات ئەوەشی زانیوە کە یایزانە 28 ساڵانەکە هاندەرێکی تۆخی بلاوگرانایە.
🚨 BREAKING: Barcelona want to sign Daniel Muñoz from Crystal Palace. He is a Barcelona fan and is valued at €25M. @mundodeportivo pic.twitter.com/c7CxjKPpJo
— Managing Barça (@ManagingBarca) February 5, 2025
مونۆز کە زستانی 2024 بە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ یانە ئینگلیزیەکە، لەم وەرزە لە 23 یاری پرێمەرلیگدا بەشداریێکراوە و خاوەنی 2 گۆڵ و 3 ئەسێستە.