تایبەت بە یاریگا؛ بیلال ساڵح دەچێتە ریزەکانی یانەیەکی خولی عێراقی
یاریگا –
بیلال ساڵح ناوەڕاستکاری شێروانە لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبێتە یاریزانی گازی باکوور.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەکانی موسڵ، سناعە و گازی باکوور لە خولی نایابی عێراق لەسەر هێڵ بوون بۆ ئەوەی بیلال ساڵح ناوەڕاستکاری شێروانە بگوازنەوە ریزەکانیان، ناوەڕاستکارە گەرمیانییەکە لەو سێ یانەیەی خولی نایابی عێراق بڕیاریداوە بچێتە ریزەکانی گازی باکوور.
دوای ئەوەی رەوەند عەبدولخاڵق بووە راهێنەری گازی باکوور، ئەو یانە کەرکووکییە کۆسرەت بایزیشی بردە ریزەکانی، بیلال ساڵحیش دەچێتە پاڵ ئەو یاریزانە کوردە کە لە باشترین پێکهاتەی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستاندا بوو.
كوڕه كهلارییهكه له 10ـی ئابی 1999 لە كهلار لەدایکبووە، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی ههولێر، برایهتی، پێشمهرگهی سلێمانی و شێروانه و چهند یانهیهكی دیكه كردووه له گواستنهوهی هاوینه له برایهتیهوه جارێكی دیكه گهڕایهوه شێروانه.
ئەمشەو کاتژمێر 12:00 دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت.