ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

بەندێکی گرێبەستەی کەین لەگەڵ بایەرن دەبێتە جێی سەرنجی یانە گەورەکان

Yariga App

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکرد هاری کەین مەرجێکی خستووەتە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەرن میونشن کە رێگەی پێدەدات بگەڕێتەوە پریمەرلیگ.

کەین چاوی لەوەیە رۆژێک لە رۆژان ببێتە بە گۆڵکاری مێژوویی پریمەرلیگ و لە ئێستادا 47 گۆڵ لەدوای ئالان شیرەرەوەیە. بەگوێرەی سەرچاوەکە ئەوکاتەی کەین گرێبەستی لەگەڵ بایەرن کردووە، مەرجی ئەوە بووە رێگەی بدەن بگەڕێتەوە پریمەرلیگ لە گواستنەوەی زستانەی 2025دا بە سزای هەڵوەشاندنەوەی 80 ملیۆن یۆرۆ. بەڵام بازاڕی گواستنەوەی زستانە داخرا و کەس ئەو بەندەی کارا نەکرد.

بەگوێرەی هەمان رێککەوتن، کەین دەتوانێت لە گواستنەوەی زستانەی ساڵی داهاتوودا، بایەرن جێبهێڵێت و ئەمجارەیان بڕی سزاکە کەمکراوەتەوە بۆ 65 ملیۆن یۆرۆ. هەڵبەت ئەم بەندە تەنها بۆ گواستنەوەی زستانەیە چونکە لە هاوینی 2026دا بایەرن ناچارە بە پارەیەکی کەم رازی بێت چونکە لە گواستنەوەی زستانەی 2027دا گرێبەستەکەی بەسەردەچێت ئەگەر تازە نەکرێتەوە.

ئەوە روونە کەین، چاوی لەوەیە رۆژێک بگەڕێتەوە پریمەرلیگ، بەڵام بەگووتەی بیڵد ناوبراو لە بایەرن دڵخۆشە و پێناچێت لە ئێستادا نیازی گەڕانەوەی هەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button