یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی جامی شای ئیسپانیا لێگانێس میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لێگانێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری
ریال مەدرید لە یاری رابردووی خۆیدا لە لالیگای ئیسپانیا بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر ئیسپانیۆل شكستیهێنا.
یانە شاهانەكە لە قۆناخی 32 ی پاڵەوانییەتیەكەیە بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە مینێرای بردەوە، پاشان لە قۆناخی شازدە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سێلتا ڤیگۆی بردەوە.
لە بەرامبەردا لێگانێس لە قۆناخی 32 بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە كارتاخێنای بردەوە و لە قۆناخی هەشت بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئالمێریای بردەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لێگانێس بە بێ فرانكوێسا و سیسێ رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
لەبەرامبەردا مەدرید بە بێ كۆمەڵێک یاریزان كە گرنگترینیان جود بێڵینگهام و كیلیان ئێمباپێیە رووبەرووی لێگانێس دەبێتەوە.
مەدرید بە بێ كیلیان ئێمباپێ، جود بێڵینگهام، تیبۆ كۆرتوا، ئانتۆنیۆ رودیگەر، ئیدێر میلیتاو، دانی كارڤاخال، ئیدواردۆ كاماڤینگا و دەیڤد ئالابا بەرامبەر لێگانێس یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لێگانێس
دیمیترۆڤیچ
ئالتی، گۆنزالێز، ناستاسیچ، هێرناندێز
نیۆو،تاپیا
مونیر، رۆدریگێز، كروز
فوێنتێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
لونین
ڤازكێز، چوامینی، ئاسێنسیۆ، مێندی
ڤاڵڤێردی، مۆدریچ
براهیم، گولەر، رۆدریگۆ
ڤینیسیۆس