راپۆرتی تایبەتسعوودیەگرنگترین
لەدایکبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ؛ 40 ساڵی پڕ ریکۆرد و شکۆ
دیاریی تۆڕی وەرزشی یاریگا لە رۆژی لەدایکبوونی ئەفسانەی تۆپی پێی پۆرتوگال
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/CR7-780x470.jpg)
یاریگا –
ئەمڕۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یەکێک لە باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ دەبێتە 40 ساڵ.
رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستا یاریی دەکات، گۆڵ دەکات، خەڵک سەرسام دەکات، بەڵام خەریکە رۆژ دوای رۆژ لە تەواوبوونی کاروانی وەرزشی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە نزیکدەبینەوە.
لەم بابەتە هاوبەشی تۆڕی وەرزشی یاریگا و ئاتلێتیک، 40 داتا و راستی ژیانی رۆناڵدۆ وەبیر هەواداران دەهێنینەوە.
- رۆناڵدۆ زۆرترین یاریی لە مێژووی تۆپی پێی کردووە؟
- تاکە پاڵەوانیەتی چییە کە رۆناڵدۆ بەشداری تێداکردبێت و گۆڵی نەکردبێت؟
- رۆناڵدۆ 1261 یاریی پیشەیی لە کاروانی وەرزشیدا کردووە — 31 یاریی لەگەڵ سپۆڕتینگ لیسبۆن — 346 یاریی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد — 438 یاریی لەگەڵ ریال مەدرید — 134 یاریی لەگەڵ یوڤێنتوس — 95 یاریی لەگەڵ نەسڕ و 217 یاریش لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال. رۆناڵدۆ یەکەم یاریی فەرمی لە ئۆگەست/ئابی ساڵی 2002 کرد، لەو کاتەوە کریس 102 هەزار و 962 خوولەک یارییکردووە، ئەگەر بەسەریەکەوە دایبنێین، دەکاتە 71 رۆژی بەردەوام. رۆناڵدۆ 833 یاریی بردووەتەوە و رێژەی بردنەوەی دەگاتە 66.1%.
ئاهەنگگێڕانی رۆناڵدۆ لەدوای گۆڵەکەی بەرامبەر وەسڵ – 3ی فێبرایەر. - رۆناڵدۆ 923 گۆڵی کردووە — ئەم ژمارەیە لە کۆی گۆڵەکانی ئالێساندرۆ دێل پیێرۆ، تیێری هێنری و مارکوس راشفۆرد، پێکەوە زیاترە. رۆناڵدۆ یەکەم گۆڵی لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2002 بۆ سپۆڕتینگ کرد، دوا گۆڵیشی تاوەکو ساتی نووسینی ئەم راپۆرتە، بۆ نەسڕ بوو لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا.
سەرچاوە: MessiVsRonaldo.app - رۆناڵدۆ 122 یاریی ماوە ژمارەی پیتەر شیڵتن، وەکو زۆرترین بەشداری یاریی یەکسانبکاتەوە. گۆڵپارێزی مێژوویی ئینگلیزی 1383 یاریی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لە ساڵانی نێوان 1966 تاوەکو 1997 کردووە. بەڵام فابیۆ، 40 ساڵ، گۆڵپارێزی بەڕازیلی تاوەکو ئێستا یاریی بۆ فلومینێزی دەکات و خاوەنی 1342 یارییە و 41 یاریی لە شیڵتنەوە دوورە، لە پێش رۆناڵدۆیە.
- هەرچەندە ژمارە 7 بووەتە بڕاندی رۆناڵدۆ، بەڵام کریس بەدرێژایی کاروانی وەرزشی درێسی ژمارەی 17، 9 و 28ی پۆشیوە.
- رۆناڵدۆ زۆرترین گۆڵی لە مێژووی جامی ئەوروپا/چامپیۆنزلیگ کردووە. کریس خاوەنی 140 گۆڵە و یەکەم گۆڵی لە ئەپریل/نیسانی ساڵی 2007 بۆ مانچێستەر یونایتد بەرامبەر رۆما کرد، دوا گۆڵیشی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بوو بەرامبەر ڤیاڕیال (نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی 2021). رۆناڵدۆ دوای 27 یاریی ئینجا یەکەم گۆڵی لە پاڵەوانیەتییەکەدا کرد.
سەرچاوە: OPTA - رۆناڵدۆی 40 ساڵ، لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، گۆڵکاری مێژوویی یارییەکە — رۆناڵدۆ 135 گۆڵی بۆ پۆرتوگال کردووە و 83 لەو گۆڵانەی لە دوای تەمەنی 30 ساڵی کردووە.
- رۆناڵدۆ زۆرترین یاریی نێودەوڵەتی لە مێژووی تۆپی پێدا کردووە. ئەستێرەکەی نەسڕ 217 یاریی هەیە و بەمەش بەشداری لە 32%ی کۆی یارییەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە مێژوودا کردووە. یەکەم یاریی فەرمی هەڵبژاردەی پۆرتوگال 82 ساڵ بەر لە یەکەم یاریی رۆناڵدۆ بووە.
- لە یەکەم وەرزی فەرمی رۆناڵدۆدا، یاریی لەگەڵ پاولۆ بێنتۆ کرد، بێنتۆ بەر لەوەی مرۆڤ لە یۆنیۆ/حوزەیرانی ساڵی 1969 بگاتە سەرمانگ، لەدایکبووە.
- رۆناڵدۆ 11%ی کۆی گۆڵەکانی پۆرتوگالی لە مێژوودا کردووە (135 گۆڵ لە کۆی 1197 گۆڵ).
ئاهەنگگێڕانی رۆناڵدۆ لە دوای گۆڵەکەی بەرامبەر هۆڵەندا لە یۆرۆی 2024. - رۆناڵدۆ 590 گۆڵی بەپێی راستە، 178 گۆڵ بەپێی چەپ، 153 گۆڵ بە سەر، گۆڵێک بە رانی راست (مانچێستەر یونایتد بەرامبەر وێستهام لە پرێمەرلیگ) و گۆڵێکی بە ئانیشکی چەپ (ریال مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لە لالیگا) کردووە. ئەگەر گۆڵەکانی پێی راستە لە کۆی گۆڵەکان کەمبکەینەوە، هێشتا 11 گۆڵ لە روبن ڤان پێرسی زیاترە و 11 گۆڵ لە دیێگۆ مارادۆنا کەمتر دەبێت.
- لە ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ ریال مەدرید (2013-14 تاوەکو 2017-18)، رۆناڵدۆ 34 گۆڵی لە قۆناخە یەکلاییکەرەوەکانی چامپیۆنزلیگدا کردووە — 21 گۆڵ لە تەواوی یاریزانانی ئێستا زیاترە. رۆناڵدۆ 34 گۆڵەکەی لە 32 یاریدا کردووە. مەدرید لەو ماوەیەدا چوارجار نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە.
سەرچاوە: UEFA - رۆناڵدۆ لە ماوەی 9 وەرزدا 105 گۆڵی بۆ ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ کردووە — شەش گۆڵ زیاترە لە کۆی گۆڵەکانی مانچێستەر یونایتد.
- رۆناڵدۆ تاکە یاریزانە لە پێنج وەشانی جامی جیهانیدا گۆڵی کردبێت (2006, 2010, 2014, 2018 و 2022).
- هەرچەندە لە پێنج مۆندیالدا گۆڵی کردووە، بەڵام هیچ کامێک لەو گۆڵانەی لە قۆناخی یەکلاییکەرەوەدا نەبوون. رۆناڵدۆ هەشت یاریی لە قۆناخەکانی یەکلاییکەرەوەی مۆندیالدا کردووە.
- رۆناڵدۆ 66 هاتریکی لە مێژووی خۆیدا کردووە.
- رۆناڵدۆ گۆڵی لە 202 جیاواز کردووە — پشکی شێری گۆڵەکان بەر سێڤییا (27 گۆڵ) کەوتووە.
- رۆناڵدۆ لە کاروانی وەرزشیدا گۆڵی لە 9 تیم نەکردووە (زیاتر لە دووجار رووبەڕوویان بووەتەوە)؛
سەرچاوە: Opta - درێژترین ماوەی گۆڵی یەک بەدوای یەکی رۆناڵدۆ لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان 11 یاریی بووە — گۆڵەکانی لە نێوان 11ی فێبرایەر/شوباتی 2014 تاوەکو 2ی نیسان/ئەپریلی 2014 بوو.
- رۆناڵدۆ لە 22ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی 2002 تاوەکو 25ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2003 و بۆ 27 یاریی، هیچ گۆڵێکی نەکرد. ئەمەش درێژترین ماوەی بێ گۆڵی رۆناڵدۆیە.
- رۆناڵدۆ خاوەنی زۆرترین گۆڵە لە مێژووی پاڵەوانیەتیی نەتەوەکانی ئەوروپا (یۆرۆ) بە 14 گۆڵ.
- رۆناڵدۆ زۆرترین یاریی لە پاڵەوانیەتیی نەتەوەکانی ئەوروپا کردووە (30 یاریی). کریس ئەم یاریانەی لە کۆی شەش بەشداری کردووە.
- دوو یاریزانی پێکهاتەی یۆرۆی 2024ی پۆرتوگال لە دوای یەکەم یاریی فەرمی رۆناڵدۆ لەگەڵ پۆرتوگال لەدایکبوون (ئانتۆنیۆ سیلڤا و جواو نێڤێس).
- رۆناڵدۆ لە وەرزی 2011-12 زۆرترین ژمارەی گۆڵی لە وەرزێکدا بۆ یانە و هەڵبژاردەکەی کرد. رۆناڵدۆ ئەوکاتە 69 گۆڵی کرد و لە نۆ وەرزی جیاوازیشدا، زیاتر لە 50 گۆڵی کردووە.
MessiVsRonaldo.app - رۆناڵدۆ زۆرترین یاریی لە مێژووی خۆیدا لەگەڵ کەریم بێنزێما کردووە. 355 یاریی لە ریال مەدرید.
- رۆناڵدۆ 791 گۆڵی لەنێو ناوچەی سزا کردووە، لەوانە 172 گۆڵ بە پێناڵتی بوون، هەروەها کریس 132 گۆڵی لە دەرەوەی ناوچەی سزا کردووە.
- رۆناڵدۆ گۆڵی لە 28 پاڵەوانیەتیی جیاوازدا کردووە. رۆناڵدۆ تەنیا گۆڵی لە قەڵغانی ئینگلتەرا نەکردووە.
سەرچاوە: messivsronaldo.app - کریستیانۆ زۆرترین گۆڵی لە سییەکانی تەمەنی کردووە. کریس لە تەمەنی 30 تاوەکو 39 ساڵ، 460 گۆڵی لە 543 یاریدا کردووە، کەچی 440 گۆڵی لە 596 یارییدا لە تەمەنی 20 تاوەکو 29 ساڵی کردووە.
- رۆناڵدۆ لە ساڵی 2002 تاوەکو ئەمساڵ، هەموو ساڵێک گۆڵی کردووە.
- ئەستێرەکەی نەسڕ 64 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ کردووە، یەکەم گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2003 لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەرامبەر پۆرتسمۆس بوو.
- رۆناڵدۆ 23 گۆڵی لە یارییەکانی کۆتاییدا کردووە — سێ گۆڵ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، 15 گۆڵ لەگەڵ ریال مەدرید، دوو بۆ یوڤێنتوس و سێ گۆڵیش لەگەڵ نەسڕ.
- رۆناڵدۆ گۆڵی لە 48 هەڵبژاردە کردووە، ئەمەش هەمان ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی 2026ە.
- کریس زۆرترین گۆڵی لە خوولەکەکانی نێوان 76 بۆ 90 بووە. کەمترین گۆڵیشی لە گێمی زیادکراوی یارییەکاندا کردووە.
سەرچاوە: Transfermarkt - رۆناڵدۆ 25 گۆڵی لە دوا 18 یاریی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ کردووە.
- رۆناڵدۆ گۆڵی یەک بەدوای یەکی لە 10 پاڵەوانیەتیی گەورەدا کردووە (پێنج مۆندیال و پێنج یۆرۆ). هیچ یاریزانێکی دیکە. هیچ یاریزانێک لە مێژوودا خاوەنی شەش پاڵەوانیەتیی نییە و لەوانەیە رۆناڵدۆ ببێتە خاوەنی ئەم ژمارەیە.
- رۆناڵدۆ یەکەم یاریی فەرمی لە هەمان ساڵی دوا یاریی پۆڵ گاسکۆین (2002)، ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا کرد.
- یەکەم یاریی فەرمی رۆناڵدۆ هاوکاتبوو لەگەڵ بڕیاری کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بە رەتکردنەوەی پێدانی کارتی زەرد بە هەر یاریزانێک کە درێسەکەی لەبەر بکاتەوە، بەڵام دواتر کاریی پێکرایەوە.
ئاهەنگگێڕانە بەناوبانگەکەی رۆناڵدۆ لەدوای گۆڵەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید – چامپیۆنزلیگی 2014 - رۆناڵدۆ لە وەرزی 2007-08، 31 گۆڵی بۆ مانچێستەر یونایتد لە پرێمەرلیگدا کرد، لە وەرزی 1959-60، یەکەمجاربوو یاریزانێکی مان ئەوەندە گۆڵە لە وەرزێکدا بکات.
- رۆناڵدۆ لە کۆی بەشدارییەکانی، 24%ی جێبەجێ نەکردووە.
- رۆناڵدۆ هەرگیز لە رۆژی لەدایکبوونیدا گۆڵی نەکردووە، تەنیا سێ جار لە 5ی فێبرایەر/شوبات یارییکردووە.
- کریس تاکە یاریزانە لێدانی سزای لە کاتی زیادکراوی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کردبێت — لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2014 بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید.