یاریگا –
ژیار گۆڤەند یاریزانی کارەبا گرێبەستی لەگەڵ نەورۆز واژۆ کردووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کە ژیار گۆڤەند ئەستێرەی کوردی کارەبا بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ نەورۆز واژۆ کردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو یانەکە گرێبەستەکە رادەگەیەنێت.
دوای پەیوەندیکردنی لە گواستنەوەی زستانە لە دهۆکەوە بە یانەی کارەبا لە سەر داوای راهێنەری پێشووی کارەبا وەلی کەریم، ژیار یەک یاریی بەشداری کرد و بەرامبەر مینا ئەسیستێک و هۆکاری لێدانێکی سزاش بوو کە تیپەکەی 2 _ 1 براوەبوو، دوای یارییەکە وەلی کەریم دەستی لە راهێنەرایەتی تیپەکە هەڵگرت و رازی شنیشل ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەی وەرگرت، بۆیە ژیار بریاریدا ریزی کارەبا جێبهێڵێت چونکە پێشووتریش لە سەر داوای وەلی کەریم گرێبەستی لەگەڵ کارەبا واژۆ کردبوو.
هێرشبەرە کوردەکە دوای نەگونجانی لەگەڵ راهێنەری ئێستای دهۆک بریاریدا ریزی یانەکە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە کارەباوە بکات، ژیار پێشووتر بۆ یانەکانی برایەتی و پێشمەرگەی سلێمانی و دهۆک و کارەبا یاریی کردووە.