ئیسپانیاگرنگترین

شۆک! ڤیدیۆیەکی تایبەت لە یارییەکەی ئیسپانیۆل دەریدەخات یاریزانەکانی ریال پاس بە ڤینیسیۆس نادەن

Yariga App

یاریگا

کاردانەوەی شکستە چاوەڕواننەکراوەکەی شەممەی رابردووی ریال مەدرید لەسەردەستی ئیسپانیۆل لە میانی هەفتەی 22ی یارییەکانی لالیگا بەردەوامیی کە تێیدا شاهاهانەکان بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە خاوەن ماڵ دۆڕان.

ئێستا بەگوێرەی سەرچاوە ئیسپانییەکان کە بەشێک لە مێدیاکارە عەرەبەکانیش کردوویانە بە عەرەبی، رووداوە نەبینراوەکانی یارییەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا بە روونی ڤینیسیۆس جونیۆر پەست و بێزار دەبێ لە هاوتیمەکانی لەپای ئەوەی پاسی نادەنێ.

ڤیدیۆکە ئەوەشی پیشانداوە کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە سکڵای خۆی دەباتە لای کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەرە ئیتاڵییەکەش هاوڕایە لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ڤینی و  داوا لە یاریزانەکان دەکات، بەتایبەت دانی سیبایۆس و فران گارسیا کە پاس بە جینیسیۆس بدەن.

لە یەکێک لە دیمەنەکاندا تەنانەت ئاستی ناڕەزایەتی ئەو یاریزانە دەردەکەوێت کاتێک تۆپێک وەردەگرێت و بە زمانی حاڵ و جەستەش بۆ هاوتیمەکەی رووندەکاتەوە.

ئەوانە و هەروەها لوکاس ڤاسکێسیش بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، داوا لە هێرشبەرەکە دەکات ئارامتربێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button