یاریگا –
دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوت و بە فەرمی گەیشتە یاریی پێش کۆتایی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو.
لە گەڕی پێش کۆتایی کۆمەڵەی یەکەمی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، دهۆک بە ئەنجامی 3 _ 0 لە ئەهلی سەنعای یەمەنی بردەوە، بەم سەرکەوتنە دهۆک بە فەرمی و بە کۆکردنەوەی هەشت خاڵ بە پلەی دووەم خۆی گەیاندە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە، یانەی نەسری ئیماڕاتیش بە 13 خاڵ بە پلەی یەکەم سەرکەوت.
لە قۆناخی پێش کۆتایی دهۆک ئەرکی ئاسان نابێت و بەرامبەر ئیتفاقی سعودی یاریی دەکات کە خاوەن ریزبەندی یەکەمە لە کۆمەڵەی دووەم، یەکەم یاریی نێوانیشیان لە 5 _ 3 _ 2025 لە دەمام دەکرێت، یاریی گەڕانەوەش لە 12 _ 3 _ 2025 لە یاریگای دهۆک دەکرێت، بە ئەنجامی نێوان هەر دوو یاریی براوەیان دەگاتە یاریی کۆتایی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو.