ئینگلتەراگرنگترین

بۆ چارەسەرکردنی دۆخی مان سیتی گواردیۆلا ویستوویەتی یاریزانێکی پێشووی لە بارسێلۆنا بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاستی نیگەرانییەکانی پێپ گواردیۆلا سەبارەت بە پێکانی زۆر لە ریزەکانی یانەکەیدا لەوەش زیاتربووە کە خودی خۆی چەندجارێک لە مێدیاکانەوە باسی لێوەدەکرد.

پێکانی رۆدری لە 25ی مانگی سێپتەمبەری ساڵی رابردوو لە یارییەکەیان بەرامبەر ئارسیناڵ نەهامەتیکەی ئەوتۆ بوو کە دواتر لە ئەنجامە کارەساتبارەکانی مان سیتیدا دەرکەوت. بەوەی لە نیوەی یەکەمی پرێمەرلیگ لە کێبڕکێی نازناوەکە دوورکەوتنەوە و لە چامپیۆنزلیگیش بە ئەستەم توانیان لە پاشکۆ بمێننەوە.

لە نوێترین لێدوانیدا کە مێدیا ئینگلیزیەکان بڵاویانکردووەتەوە، پێپ بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە تەنانەت پەنای بردبووەبەر گواستنەوەی سێرجیۆ بوسکێتس کە سەروەختی ماوەی زێڕینی بارسێلۆنا پێکەوە وەک راهێنەر و یاریزان کاریانکردووە.

وەک خودی راهێنەرە ئیسپانییەکە دانی پێداناوە، هەوڵیداوە بۆ ماوەیەکی کورتخایەنیش بێت بوسکێتس بباتە مان سیتی، بەڵام یاریزانە 36 ساڵانەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

سەرچاوە ئینگلیزیەکان هۆکاری بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە سەرگەرمی خۆئامادەکردنە بۆ دووەم وەرز لەگەڵ ئینتەر مەیامی لەگەڵ لیۆنێل مێسی و هاوتیمەکانی پێشووی لە یانەی بارسێلۆنا.

سیتی لە نێو ئەو چوار گرێبەستەی کە لە مێرکاتۆی زستانەدا ئەنجامی دا، لە کۆتا ساتەکانی بازاڕەکەدا بۆ ئەو پێگەی ناوەڕاست توانی نیکۆ گۆنزالێس لە یانەی پۆرتۆوە بگوازێتەوە بۆ یاریگای ئیتیحاد.

نیکۆ گۆنزالێز کێیە؟ ئەو زانیارییانەی پێویستیە لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی مانچێستەر سیتی بیزانیت

بابەتی زیاتر

Back to top button