یاریگا –
بایرن میونشن بەفەرمی نوێکردنەوەی ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک لە پێگەکانی خۆیەوە، باڤارییەکان گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤزیان تا ساڵی 2030 نوێکردەوە.
🎶 Going 𝙿𝚕𝚊𝚝𝚒𝚗𝚞𝚖 through 2030 ❤️🔥
✍️ FC Bayern und Alphonso Davies verlängern bis 𝟐𝟎𝟑𝟎.
🔗 https://t.co/PenbdPY22o#Phonzy2030 #FCBayern #MiaSanMia pic.twitter.com/OlG4morHK5
— FC Bayern München (@FCBayern) February 4, 2025
دەیڤز کە لە پێگەی بەرگریی چەپ یاریی دەکات، زستانی ساڵی 2018 لە یانەی ڤانکوڤەری وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ ئالیانز ئارێنا.
ناوبراو چەندین مێرکاتۆیە ئامانجێکی گەورەی ریاڵ مەدرید بووە و، بیانووی زیاترکردنی مووچەکەی هەبوو وەک مەرجێک بۆ مانەوەی لەگەڵ ئەو یانە زلهێزەی ئەڵمانیا.