ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تەواو؛ بایرن میونشن گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤزی كەنەدی و ئەستێرەی یانەكەی نوێ دەكاتەوە.

ئالفۆنسۆ دەیڤز لە زستانی ساڵی 2018 لە ریزەكانی ڤانكۆڤەرەوە بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک، بایرن میونشن گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤز نوێ دەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گرێبەستە نوێیەكەی دەیڤز لەگەڵ بایرن میونشن بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو و تاوەكو ساڵی 2030 دەبێت و چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەكەی بكات.

یاریزانە 24 ساڵانەكە لەگەڵ بایرن لە 220 یاریی بەشداری كردووە و توانیویەتی 12گۆڵ بكات و 34 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button