یاریگا –
ماوەی گواستنەوەی زستانە بەبێ هیچ گرێبەستێکی نوێ بۆ ریال مەدرید تێپەڕی، هەڵگری چامپیۆنزلیگ تەنها لە سەرەتای وەرزدا گرێبەستی لەگەڵ کیلیان ئێمباپی فەرەنسی و ئێندریکی بەڕازیلی کرد.
ریال مەدرید لەم وەرزە كێشه‌ی گەورە بۆته‌وه به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هێلی به‌رگری، له‌وانه‌یه هۆی زوو دەرچوون لە چامپیۆنزلیگ دوای ئەوەی نەیتوانی ڕاستەوخۆ سەربکەوێت بۆ قۆناخی 16، هەروەها له پاشكۆ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی یاریی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ریال مەدرید بۆ پارێزگاریكردن له نازناوی لالیگا لەگه‌ڵ بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له رکابەرییەکی به‌هێزدایه و جامی سوپه‌ری ئیسپانیشی به بارسێلۆنا دۆراند.
ئەو پرسیارەی کە مێشکی هاندەرانی ریال مەدریدی داگیرکردووە ئه‌وه‌یه، ئایا فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە زیادەڕەوی کردووە لە کۆکردنەوەی پارە و گرێبەست نه‌كردن له مێركاتۆی زستانە؟ ئایا تیپەکە باجی ئەم بڕیارە دەدات؟
🛠️🏋️⚽📈 pic.twitter.com/qBIw7rMzbl
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 3, 2025
كێشه‌ی بەرگری
ریال مەدرید رووبەڕووی كێشه‌یه‌كی قوڵی هێلی به‌رگری بووته‌وه، ئه‌مه‌ش بەهۆی كه‌می باریزانه‌كان له‌م هێله و زۆری پێكانی یاریزانه‌كان.
لە مانگی نۆڤێمبەری رابردوودا، ئیدر میلیتاو بەرگریکاری بەڕازیلی تووشی پێکان بوو ، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی كێشه لە دڵی به‌رگری تیپه‌كه.
ریال مەدرید لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوو بەرگریکارێکی نوێی نه‌گواسته‌وه كه ناچۆ فێرناندێزی کاپتنی تیپه‌كه په‌یوه‌ندی به یانەی قادیسیەی سعودی كرد.
پێکانەکەی میلیتاو تاکە گورز نەبوو بۆ بەرگری ریال مەدرید، دانی کارڤاخالیش تووشی پچڕانی بەستەره‌ی خاچی بوو، هه‌روه‌ها ئالاباش پێكانی هه‌بوو به‌ڵام گه‌ڕایه‌وه و ئه‌مرۆ راگه‌یه‌ندرا جارێكی دیكه ئه‌م یاریزانه دووچاری پێكان بۆته‌وه.
جگه له پێكانی ئه‌م دوو به‌رگریكاره و رۆیشتنی ناچۆ له هاوینه، كێشه‌كانی ریال مه‌درید كۆتایی نه‌هات، ئەنتۆنیۆ رودیگەریش لە یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل لە خولی ئیسپانیا تووشی پێکان بوو، له‌وانه‌یه بۆماوه‌ی 20 ڕۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
Parte médico de Rüdiger.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 2, 2025
چارەسەری جێگرەوە
کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید هەوڵیدا بە ڕێگەچارەی بەدیل ئەو قەیرانەی تێپەڕێنێت.
ئانچیلۆتی پەنای بۆ ئۆریلیان چۆامینی یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له دڵی به‌رگری یاریی بكات، هه‌روه‌ها راهێنەرە ئیتاڵییەکە پشتی بە فێدریکۆ ڤاڵڤێردی و لوکاس ڤاسکێز بەستبوو لە بەرگری راستدا، به‌ڵام نه‌بوونه چاره‌سه‌ری تیپه‌كه و له‌م شوێنه باش ده‌رنه‌كه‌وتن.
گرێبەسته تەواونەکراوه‌كان
ریال مەدرید لە گواستنەوەی ریال مەدرید پەیوەندی بە ژمارەیەک یاریزانەوە کردبوو بەڵام گرێبەستەکان تەواو نه‌كران.
ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول زۆرترین باسی لێوه‌ده‌كریت كه ئه‌م یاریزانه درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت، چونکە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی پێبێت.
پێرێز رەتیکردەوە پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤه‌رپوول بكه‌وێته دانوستان و ئۆفەرێک پێشکەش بە ئارنۆڵد بکات، ده‌یه‌وێت دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە گواستنەوەی هاوینه بێ بەرامبەردا په‌یوه‌ندی به یانه‌كه بكات.
پێدەچێت هەمان سیناریۆ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤز ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن هه‌بێت کە وەک بەرگریکاری چەپ یاری دەکات و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپه باڤاریه‌كه کۆتایی دێت.
ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی هیچ بەرگریکارێکی نوێ نەجووڵاوه، ئەمەش نیگەرانی هاندەرانی یانه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه به تایبه‌ت لە دۆڕاندنیان له جامی سوپه‌ر و نه‌گه‌یشان به قۆناخی 16 چامپیونزلیگ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ .
له ئیسپانیا فلۆرێنتینۆ پێرێز تۆمەتبار کراوه بەوەی کە هیچ پاره‌یه‌ك له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج ناكات و ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانانه بگوازێته‌وه كه گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان كۆتایی هاتووه، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه یانه‌كه بكاته قوربانی، چونكه دۆخی یانه‌كه له‌سه‌ر ئاستی هێلی به‌رگری زۆر خراپه‌و و له‌وانه‌یه تیپه‌كه باجی نه‌بوونی یاریزانی به‌رگری بدات، سەرەڕای پێویستی تیمەکە به یاریزانی هێلی به‌رگری، به‌ڵام پێرێز بڕیاریدا هیچ یاریزانێك نه‌گوازێته‌وه.
هه‌روه‌ها مێدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید دووچاری هه‌ر ئاسته‌نگیه‌ك ببێته‌وه تاوانباری یه‌كه‌م فلۆرێنتینۆ پێرێزه، چونكه ئه‌و بڕیاریدا له مێركاتۆی زستانه پاره له گواستنه‌وه‌ی هیچ یاریزانیك خه‌رج نه‌كات و یانه‌كه له دۆخێكی دارایی باشدایه، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌كه بریارید هیچ یاریزانێك نه‌گوازێته‌وه.