یاریگا –
سەرچاوە ئیسپانییەكان زانیاری نوێیان دەربارەی پێكانەكەی ئانتۆنیۆ رودیگەر ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد.
ئیسپانیۆل لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 22ی لالیگا.
ئانتۆنیۆ رودیگەر لە سەرەتایی یارییەكەدا و لە خولەكی 15 تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و راوول ئاسێنسیۆ جێگای گرتەوە.
پێشتر ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بەیاننامەیەكی دەربارەی پێكانەكەی رودیگەر بڵاوكردەوە:
دوای ئەو پشكنینانەی لەلایەن پزیشكانی ریال مەدریدەوە بۆ ئانتۆنیۆ رودیگەر یاریزانی یانەكەمان كرا، دەركەوت كە یاریزانەكە لە ماسوولكەی قاچی راستیدا تووشی پێكان بووە
En el vestuario del Real Madrid cuentan con Rüdiger en diez días… pero temen su recaída.
▪️ El alemán se lesionó en el fatídico duelo contra el Espanyol y desde el club blanco deslizaban que estaría unos 20 días fuera.
✍️ @Rodra10_97https://t.co/UWG00Zk5y2
— Relevo (@relevo) February 4, 2025
بە گوێرەی زانیاریەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، بەپێی سەرچاوە فەرمییەكانی نزیك یانەی ریال مەدرید رودیگەر بەهۆی پێكانەكەیەوە ماوەی 20 رۆژ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەواڵەكە ئەوەیە لە نێو ژووری جل گۆڕینی ریال مەدرید پێیان وایە ئانتۆنیۆ رودیگەر دوای 10 رۆژی دیكە دەگەڕێتەوە.