دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ لیستێکی گەورەی گواستنەوەی ئامادەکردووە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد بڕیاری کۆتایی لەسەر مانچێستەر یونایتد دەدات، نیوکاسڵ یونایتد لە ئێستاوە بەدوای شوێنگرەوەی جەستن کلویڤێرت دەگەڕێت و ئارسیناڵ واز لە ئیسپانییەک ناهێنێت…

مارکوس راشفۆرد، یاریزانی نوێی ئاستۆن ڤیلا جارێکی دیکە یاریی بۆ مانچێستەر یونایتد ناکاتەوە، ئەمەش دوای تێکچوونی تەواوی پەیوەندییەکانیان – گاردیان

نیوکاسڵ یونایتد ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی جەستن کلویڤێرت، هێرشبەری بۆرنمس دەکات، تاوەکو شوێنی ئالێکساندەر ئیزاک بگرێتەوە – سەن

نیوکاسڵ یونایتد و تۆتنهام لە هاوینی داهاتوودا جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس دەدەن، دوێنێ پاڵاس ئۆفەرێکی 70 ملیۆن پاوەندی تۆتنهامی رەتکردەوە – سکای سپۆرتس

ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ناپۆلی لە دەستەی کارگێڕی یانەکەی نیگەرانە، ئەمەش دوای شکستهێنانیان لە گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد و کەریم ئادیێمی، یاریزانی بۆڕووسیا دۆرتموند، تاوەکو شوێنی خڤیچا کڤاراتسخێلیا بگرنەوە – سکای سپۆرت ئیتاڵیا

مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن بە گواستنەوەی کریستۆفەر ئێنکونکو بەخواستن لە چێڵسییەوە رازیبوون، بەڵام داواکارییەاکنی چێڵسی زیاتربوون – دەیلی مەیڵ

ئارسیناڵ هیچ گرێبەستێکی لە مێرکاتۆی زستانەدا نەکرد، تەواوی سەرنجی خۆی لەسەر بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگ و مارتن زوبیمێندی، ناوەڕاستکاری ریال سۆسیداد داناوە و لە هاوینی داهاتوودا، ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەکات – فووتبۆڵ لەندەن

نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو بە ئامانجی سەرەکی میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ دەمێنێتەوە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

جۆرجینیۆ گرێبەستی پێشوەختەی لەگەڵ فلامێنگۆ واژۆکردووە و دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە، دەچێتە خولی بەڕازیلی و ئارسیناڵ جێدەهێڵێت – میرەر

بابەتی زیاتر

Back to top button