ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی چوارەم گرێبەستی لەم زستانە راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بەفەرمی نیکۆ گۆنزالێز یاریزانی پۆرتۆی وەکو چوارەم گرێبەستی لەم زستانە راگەیاند.

مانچێستەر سیتی بەفەرمی گواستنەوەی نیکۆ گۆنزالێز ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵییەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.

نیکۆ گۆنزالێز تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ مان سیتی واژۆکرد و نرخی گرێبەستەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە، دەبێتە چوارەم گرێبەست لە مێرکاتۆی ئەم زستانە کەتیبەکەی گواردیۆلا واژۆی بکات.

بەگوێرەی گرێبەستەکەی نیکۆ، بارسێلۆنا لە پارەی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە 24 ساڵانە بەهۆی بەندێکی گرێبەستەکەی لەگەڵ پۆرتۆ 24 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دەبێت.

لەم زستانە کۆی گشتی خەرجییەکانی مان سیتی لە مێرکاتۆ بۆ گواستنەوەی چوار یاریزان گەیشتە 200 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button