بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ویلیان گەڕایەوە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

ویلیان بۆرخێس نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ و یاریکردن لەو خولەی زۆترین ئەزموونی پیشەگەرێتی تێدا هەبووە.

یاریزانە بەڕازیلیەکە کە ئێستا تەمەنی 36 ساڵە، لە سێ ماوەی جیاوازدا لە خولی ئینگلیزی یاریی کردووە و هەرسێ جارەکەش بۆ یانە لەندەنیەکە بووە. ناوبراو لە 2013-2020 بۆ چێڵسی، پاشان لە 2020-2021 بۆ ئارسیناڵ و دوایین جاریش لە 2022-2024 له فوڵهام بوو پێش ئەوەی رووبکاتە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، فوڵهام کە ئەم وەرزە بە ئاستێکی زۆر باشەوە دەرکەوتوون، نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەست بۆ جارێکیتر هێنانی ئەو یاریزانە بە ئەزموونە بۆ ریزەکانیان.

لایەنێکی باشی گواستنەوەکە ئەوەیە هیچ تێچوویەک لەسەر خەزێنەی فوڵهام ناکەوێت، بەوپێیەی ئێستا ویلیان یاریزانێکی بێ یانەیە و ئازادە لە بازاڕەکەدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button