یاریگا –
لە یاریی لووتکەی پرێمەرلیگی نێوان ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی کە تێیدا گەنەرز 5-1 لە میوانەکەی بردەوە، زۆر رووداو هەبوون بۆ شیکردنەوە و قسە لەسەرکردن. ئەوەی رەنگە لە هەمووی زیاتر جێی سەرنجبێت، گۆڵی پێنجەمی لەندەنییەکان بوو کە ڤیدیۆیەکی تایبەت پیشانی دەدات دوای 36 پاسی بێ پچڕان لەلایەن ئیتان نوانێری بە لێدانێکی جوان تۆمارکرا.
Every touch before Ethan Nwaneri’s mesmerising finish 🔢 pic.twitter.com/ni8tngt1ey
— Arsenal (@Arsenal) February 3, 2025
میکێل ئارتێتا سەرکەوتووبوو بەسەر پلانەکانی پێپ گواردیۆلادا و بەو گۆڵەس سەلماندی کە توانیویەتی پلان و بیرۆکەکانی مامۆستاکەی جێبەجێبکات، بەتایبەت گۆڕینەوەی پاس لەنێوان یاریزانەکاندا کە بە تیکی تاکا ناسراوە و گواردیۆلا وەک پەرەپێدەری ئەو تاکتیکە دەناسرێتەوە.