ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتۆس بەفەرمی بەرگریکارێکی ئینگلیزی گواستەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتۆس بەفەرمی گواستنەوەی لۆید کێلی بەرگریکاری ئینگلیزی لە نیوکاسڵ یونایتدەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بەفەرمی گواستنەوەی لۆید کێلی بەرگریکاری ئینگلیزی لە نیوکاسڵ یونایتدەوە بە خواستن تا کۆتایی وەرز بۆ ریزەکانی راگەیاند، بژاردەی کڕینەوەی یاریزانەکە لە گرێبەستەکەیدا هەیە.

یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی رایگەیاندوە، کێلی بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی یوڤێنتۆس، یانە ئیتاڵییەکە دەتوانێت لە کۆتایی وەرز بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ ئەو بەرگریکارە 26 ساڵانە بکاتە یاریزانی خۆی.

کێلی هاوینی 2024 لە بۆرنمسەوە روویکردە ریزەکانی نیوکاسڵ یونایتد، کە ئەو بەرگریکارەی پێشووی بریستۆل سیتی 14 یاری بە درێسی نیوکاسڵ کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button