یاریگا –
نەهامەتییەکان بۆ یانەی تۆتنهام بەردەوامیی هەیە و لیستی یاریزانە پێکراوەکانی درێژتر دەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی زۆرێک لە سەرچاوە ئینگلیزیەکان، رادو دراگوسین تووشی پێکانێکی سەخت بووە لە ئەژنۆیدا.
رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە کە ئەگەر هەیە ئەم وەرزە بۆ بەرگریکارە رۆمانیەکە کۆتایی هاتبێت.
🚨⚠️ Radu Dragusin has torn his ACL, serious injury for the defender.
Tests confirmed what Tottenham staff felt from first moment, as @JackPittBrooke reports. pic.twitter.com/jMhMbhignk
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 3, 2025
ئەو یاریزانە بژاردەیەکی گرنگی بەردەستی ئانج پۆستیکۆگلو بوو لەدوای پێکانی هەردوو یاریزانی دڵی بەرگری میکی ڤان دی ڤین و کریستیان رۆمێرۆ.
دارگوسین لە کۆتا یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەی ئێڵفسبێرگ لە یۆرۆپالیگ تووشی پێکانەکەی بوو. لە خولی 66 لەلایەن راهێنەرەکەیەوە دانیشێنرا.