ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترینیاریگا

فەرمی؛ مارکۆ ئاسینسیۆ بووە یاریزانی ئاستۆن ڤیلا

Yariga App

یاریگا –

مارکۆ ئاسینسیۆ بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا و دەچێتە پاڵ مارکۆس راشفۆرد.

یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی مارکۆ ئاسینسیۆ یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بۆ ریزەکانی بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند.

هێرشبەرە 29 ساڵانەکەی پاریس سانجێرمان بە خواستن تا کۆتایی وەرز روودەکاتە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا، کە دوێنێ یانە ئینگلیزەکە گرێبەستی مارکۆس راشفۆردیشی راگەیاند.

ئاسینسیۆ کە هاوینی 2023 لە ریال مەدریدەوە روویکردە ریزەکانی پاریس سانجێرمان، بە درێسی یانە فەڕەنسییەکە لە 47 یاری 7 گۆڵ و 11 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button