ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ناپۆلی هێرشبەرێکی ئەیسی میلان دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان لەگەڵ ناپۆلی لەبارەی نوا ئۆکافۆر گەیشتە رێککەوتن، هێرسىەرە سویسڕییەکە بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی ناپۆلی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، نوا ئۆفاۆر بە خواستن بەرامبەر 2 ملیۆن یۆرۆ روودەکاتە ریزەکانی ناپۆلی، یانە ئیتاڵییەکە دەتوانێت بەرامبەر 23 ملیۆن یۆرۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە هێرشبەرە 24 ساڵانەکە بکاتە یاریزانی خۆی.

هێرشبەرە 24 ساڵانەکە کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخی 15 ملیۆن یۆرۆیە، تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئەیسی میلان هەیە، هاوینی 2023 لە رێدبول سالزبێرگی نەمساییەوە روویکردە ریزەکانی میلان.

ئۆکافۆر بە درێسی میلان لە 53 یاری 7 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە، پێشتریش لە ریزی بازلی سوسیڕی یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button