ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە و سکاڵا تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە و سکاڵا لەسەر ناوبژیوانی یارییەکەی ئیسپانیۆل تۆمار دەکات.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا ئاشکرایکردووە، لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سکاڵای لەسەر ناوبژیوانی یارییەکەی ئیسپانیۆل تۆمارکردووە و چەند بەڵگەنامەیەکی ئاڕاستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئەنجوومەنی باڵای وەرزش کردووە و بڕیارەکانی ناوبژیوانانی بە ‘دۆخێکی مەترسیدار’ ناوبردووە.

رۆژی شەممەی رابردوو لە گەڕی بیست و دووەمی لالیگا، ئیسپانیۆل بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ریال مەدریدی بردەوە و دوای یارییەکە یاریزانان و بەرپرسانی یانە مەدریدییەکە رەخنەیان لە بڕیارەکانی ئالیخاندرۆ مونیێز رویز ناوبژیوانی یارییەکە گرت.

خۆسیێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی ئیسپانی رایگەیاندووە، دەستەی ناوبژیوانانی یارییەکەی ریال مەدرید و ئیسپانیۆل بۆ ماوەی مانگێک سڕ دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button