یاریگا –
لیساندرۆ مارتینێز بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی وەرز دادەبڕێت.
کەناڵی TyC Sportsـی ئەرجەنتینی رایگەیاندووە، لیساندرۆ مارتینێز بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتد لە ئەژنۆی تووشی پچڕانی بەستەرەکانی بووە و ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی هات.
گاستۆن ئیدۆل رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی ئاشکرایکردووە، لیساندرۆ مارتینێز بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر کریستال پاڵاس تووشی بوو، بۆ ماوەی 6 بۆ 8 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و ئەم وەرزە بۆ ئەو بەرگریکارە 27 ساڵانە کۆتایی هات.