ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

چارەنووسی ماتیس تێل لەگەڵ ئارسیناڵ یەکلایی دەکرێتەوە

"ئارسیناڵ بە تەواوی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک کشایەوە"

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بڕیاریداوە گفتوگۆکان لەگەڵ بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ماتیس تێل کۆتایی پێبهێنێت.

سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، بەم دۆخەی ئێستا ئارسیناڵ گرێبەست لەگەڵ تیل ناکات و بە یەکجاری لە پرۆسی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکشێتەوە.

هەفتەی رابردوو تۆتنهام ئۆفەرێکی بە بەهای 65 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە بایرن میونشن کرد و یانە ئەڵمانییەکە بە ئۆفەرەکە رازی بوو. بەڵام تێل ئامادەنەبوو پەیوەندی بە سپێرز بکات و ئۆفەرەکەی رەتکردەوە.

دواتر مانچێستەر یونایتد لەگەڵ بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە رێککەوت. شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت بەشێوەی خواستن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن. بەڵام بایرن میونشن ئامادەیە بەشێوەی هەمیشەیی دەستبەرداری ببێت و رێککەوتنی نێوانیان هەڵوەشایەوە.

ئارسیناڵ یەکێکی دیکەیە لەو یانەنەی هەوڵی گواسینەوەی یاریزانەکەی دەدا. بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتن لەگەڵ باڤارییەکان و خودی یاریزانەکەش بڕیاریدا لە پرۆسەکە بکشێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button