ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کریستاڵ پاڵاس ئۆفەرێکی گەورەی تۆتنهام رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

کریستاڵ پاڵاس ئۆفەرێکی فەرمی تۆتنهام بۆ گواستنەوەی مارک گێی رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، کریستاڵ پاڵاس ئۆفەرێکی گەورەی تۆتنهامی بۆ گواستنەوەی مارک گێی بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رەتدەکاتەوە و ئامادە نییە لەم زستانە دەستبەرداری ببێت.

رۆژنامەنووسە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ئۆفەرەکەی سپێرز بۆ گرێبەستێکی هەمیشەی بووە، بڕیاریانداوە خۆیان بەدەستەوە نەدەن و لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارە 24 ساڵانییەکە دەدەن

کریستاڵ پاڵاس لە هاوینی رابردوو ئۆفەرێکی گەورەی نیوکاسڵ یونایتدی بە بەهای 65 ملیۆن پاوەند رەتکردەوە. مارک دوای 18 مانگی دیکە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

گێی لە هاوینی 2021 بەبڕی 23.34 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس کرد.

لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەی گارێس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button