ئیسپانیاگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێک بۆ هاندەرانی ریال مەدرید دەنێرێت

"ئاگاتان لێی بێت"

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاندەرانی ریال مەدرید ئاگاداردەکاتەوە و پەیامێکیان بۆ دەنێرێت.

ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ ئێل چیرینگویتۆ جارێکی دیکە باسی کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی دەکات، هاندەرانی ریال مەدرید دڵنیادەکاتەوە ئێمباپێ زۆر دڵخۆشیان دەکات. بەڵام پێویستە ئاگاداریبن.

من کیلیان ئێمباپێم زۆر خۆشدەوێت، یاریزانێکی زۆر ناوازەیە، ریال مەدرید و هاندەرانی دەبێت ئاگاداری ئەو کوڕە لاوەبن و گرنگی پێبدەن. دڵنیام زۆر دڵخۆشیان دەکات.

سەرەڕم شتەکانی بۆ ئێمباپێ ئاڵۆز کردووە، چونکە نازانێت وەک سەرەڕم یاریی بکات. بەبۆچوونی من بابەتەکە ئەوە نییە نەزانێت وەک سەرەڕم یاریی بکات بەڵکو شوێنی یاریکردنی خۆی لە باڵەکانە.

ئەگەر لە ریال مەدرید بوومایە ئێمباپێم فێردەکرد چۆن لە سەرەڕم یاریی بکات. خۆشم کە چوومە ریال مەدرید سەرەڕم نەبووم بەڵام لەو شوێنە یاریم کرد، خۆم یاریزانی باڵ بووم بەڵام خەڵکی ئەو شتانە لەبیر دەکەن

ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا 5-2 بە بارسێلۆنا دۆڕا، بەو هۆیە هاندەرانی یانەکە فیکەی ناڕەزاییان بۆ کیلیان ئێمباپێ و یاریزانانی دیکەی ریال مەدرید لێدا.

پێشووتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید رووبەڕووی بارودۆخێکی هاوشێوە بووەتەوە و کەوتووەتە بەر شاڵاوی ناڕەزایی هاندەران.

بۆیە ئافسانە پۆرتوگالییەکە داوا لە هاندەرانی ریال مەدرید دەکات هاوکاری کیلیان بکەن تاوەکو ساڵانێکی زۆر بە ئاستە بەرزەکەی دڵخۆشیان بکات.

ئێمباپێ بە درێسی ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 33 یاریی کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button