ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دۆرتموند ئەستێرەیەکی چێڵسی دەگوازێتەوە

بەخواستن تاوەکو کۆتایی وەرز دەبێتە جەنگاوەری زەردەواڵەکان

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی کارنێی چوکوێمێکا رێککەوتن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، درەنگانێکی شەوی رابردوو، دوای رێککەوتنی هەردوو یانە، چوکوێمێکا گەشتی دۆرتموندی کرد و ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی دەکات.

چوکوێمێکا، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی بەخواستن و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە یاریی بۆ زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا دەکات. پاتریک بێرگەر، رۆژنامەنووسی دیاری تۆڕی سکای دۆچلاند روونیکردووەتەوە، رێککەوتنەکە مەرجی گواستنەوەی هەمیشەیی لەدوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەی تێدانییە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 40 ملیۆن پاوەند.

لەوەتەی دەستبەکاربوونی ئێنزۆ مارێسکا وەکو راهێنەری چێڵسی، یاریزانەکە لە پلانەکانی بلووز دوورخرابووەوە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک بەدوای دەرچەیەک دەگەڕا.

چێڵسی لە هاوینی ساڵی 2022 بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند چوکوێمێکای لە ئاستۆن ڤیلا گواستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button