ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

برایتن هێرشبەرێکی ئاست بەرزی یۆنانی دەگوازێتەوە

سەرنجی لیڤەرپوول و میونشنی راکێشابوو

Yariga App

یاریگا –

برایتن نایەوێت دواڕۆژی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بەبێ چالاکی بەڕێبکات.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ستێفانۆس تزیماس، هێرشبەری یۆنان لە پەیوەندیکردن بە برایتن نزیکە.

تزیماس، هێرشبەری پاوک سالۆنیکی یۆنانییە و ئێستا بە خواستن یاریی بۆ نورنبێرگ دەکات. بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکە بێت، نورنبێرگ بڕگەی گواستنەوەی هەمیشەیی یاریزانەکەی چالاک کردووە و دەیەوێت دەستبەجێ دەستبەرداری ببێت و قازانجی دارایی لە گواستنەوەکە بکات.

برایتن دەیەوێت سەرەتا بە خواستن ستێفانۆس بگوازێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا یانە ئەڵمانییەکە بڕیاری کۆتایی لەسەر بابەتەکە نەداوە.

بایرن میونشن لە سەرووی گرنگیپێدەران بە یاریزانەکە بوو، کە لە کۆی 17 یاریدا خاوەنی 10 گۆڵە لە خولی پلەدووی ئەڵمانیا.

تزیماس سەرنجی لیڤەرپوول و تۆتنهامیشی راکێشابوو، بەڵام ئێستا چەند هەنگاوێک لە برایتن دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button