ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد چاوی بڕیوەتە هێرشبەرێکی لاوی پرێمەرلیگ

ململانێی سێ یانەی لەندەنی دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد چووەتە نێو کێبڕکێیەکانی گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئیپسویچ تاون.

رۆژنامەی ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە، مان یونایتد ململانێی گواستنەوەی لیام دێلاپ، هێرشبەری ئیپسویچ تاون دەکات، ئەمەش دوای هاوڕابوونی روبن ئامۆریم، راهێنەر و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە.

عومەر بێرادا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و جەیسن ویڵکۆکس، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتد، لە سەردەمی کارکردنیان لە مانچێستەر سیتی، زۆر شارەزای دێلاپن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دێلاپ بریتییە لە 29.5 ملیۆن پاوەند، بەڵام تاوەکو ئێستا مان یونایتد بڕیاری چالاککردنی بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی نەداوە.

جیا لە مانچێستەر یونایتد، یانەکانی تۆتنهام، چێڵسی و وێستهام چاودێری یاریزانەکە دەکەن.

هەرچەندە پێشبینی ناکرێت لە دواڕۆژی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان هیچ شتێک رووبدات، چونکە ئیسپویچ شەڕ لە پێناو مانەوە لە پرێمەرلیگ دەکات و بەم دەمودەستە ناتواندرێت جێگرەوەی پەیدا بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button